گرووپی چەکداری مقاوەمەی ئیسلامی عێراق بڵاوی کردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ڕێگەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە بنکەیەکی سەربازی ئیسرائیلمان لە شاری ئیلات کردە ئامانج، دەشڵێن، بەڵێن دەدەین بەردەوام دەبین لە چالاکیەکانمان دژى ئیسرائیل.
گرووپی چەکداری مقاوەمەی ئیسلامی عێراق لە بارەی بە ئامانجگرتنی بنکەیەکی سەربازی ئیسرائیل ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەی مقاوەمەی ئیسلامیدا هاتووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ڕێگەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە بنکەیەکی سەربازی ئیسرائیلمان لە شاری ئیلات کردە ئامانج.
ئاماژەیان بەوەش کردووە، بەڵێن دەدەین بەردەوام دەبین لە چالاکیەکانمان دژى ئیسرائیل.
هاوکات، لەبارەى زیانە گیانى و مادییەکانى هێرشەکەوە گرووپی چەکداری مقاوەمەی ئیسلامی عێراق زانیارى زیاترى نەخستووەتەڕوو.
جێگاى ئاماژەیە، دوێنێ هەمان گرووپ لە ڕێگەى فڕۆکەى بێفڕۆکەوانەوە هێرشیان کردە سەر پاڵاوتگەیەکى نەوتى ئیسرائیل.