بەپێی ڕیزبەندی وڵاتان بۆ هاوردەکردنی یاری ئاگرین، عێراق لە پلەی ١٠٠یەمیندایە و ساڵانە بە بڕی ٥٠٠ ملیۆن دینار یاری ئاگرین هاوردە دەکات، کە زۆرترینی لە جەژن و بۆنەکاندا بەکاردەهێنرێن.
لە جەژن و سەری ساڵدا خواست لەسەر بەکارهێنانی یارییە ئاگرینەکان زیاتر دەبێت، عێراقیش ساڵانە بڕێکی زۆر لەو تەقەمەنییانە هاوردە دەکات و لە پلەی ١٠٠یەمنی وڵاتاندایە بۆ هاوردەکردنی یاری ئاگرین.
عێراق بە شێوەیەکی سەرەکی لە کۆریای باشوور بە بڕی (٣٢٣ هەزار دۆلار) و ئیماراتی بە بڕی (٦١.٨ هەزار دۆلار) و ئەمریکا ( ٣.٤٧هەزار دۆلار) و کەنەدا (٣.٤٤ هەزار دۆلار) یارییە ئاگرینەکان هاوردە دەکات.