کتێبی (پرسە پەروەردەییەکان)
  2024-05-03     

ئەم کتێبە دوانزەیەمین کتێبی نوسەر ومامۆستا (ڕەووف محەمەد ئالانی)ە کەپێکهاتووە لە چەندین بابەتی پەروەردەیی و دیاریکردنی چەندین کێشە و گرفتی پەروەردە و دانانی ڕێگەی چارەسەر بۆ ئەو گرفتانە، بۆ هەر بابەتێک نوسەر نمونەی بەرجەستە کراو و ڕاستی دیاریکردووە، بەدواداچوونی بۆ کردوون، لە ناو بابەتەکانی کتێبەکە ئەمانە خراونەتەڕوو ( ئەرکی پەروەردە و پاراستنی شکۆی مامۆستایان، پرسە پەروەردەییەکان، پەوەردە و هاندان بۆ خوێندنەوە، پەروەردە خەونێکی زڕاو، پەروەردە ونەهێشتنی ڕق وکینە، پەروەردە و کەسێتی تاک، وێرانکردنی پەروەردە، دەستی حیزب لە پەروەردەدا، بازرگانیکردن لە پەروەردەدا، پەروەردە و متمانە، پەروەردەی ڕەخنەگرانە، کەسێتی مامۆستا لە پەروەردەدا، بایکۆتی خوێندن و بێباکی حکومەت، پەروەردە وگیانی بەرپرسیارێتی، نەمانی متمانە و بایکۆت، ڕۆڵی پەروەردە ونەهێشتنی شەرمکردن....) ئەمانە وچەندین بابەتیتر لەدوتوێی ئەم کتێبەدان، کتێبکە بەقەبارەی مامناوەند و ژمارەی لاپەڕەکانی (١٨٤) لاپەڕەیە، ژمارەی سپاردنی (١٢٧٨) ی ساڵی ٢٠٢٤ ی کتێبخانە گشتیەکانی وەرگرتووە. دەکرێ مامۆستایان و لایەنی پەیوەندیدار سوود لەم کتێبە وەربگرن و بیکەنە سەرچاوەیەک بۆ پێشخستنی پرۆسەی پەروەردە، وەک لە ژێرناونیشانی کتێبەکەدا هاتووە و نوسراوە (ئاوڕێک لە ڕابردوو، هانگاوێک بۆ داهاتوو).

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×