نامەیەک بۆ خوا..
  2024-05-13       1274       
توفیق الحکیم

نووسینی : توفیق الحکیم
وەرگێڕانی : پشکۆ ناکام
[ لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو، ئەدیبی گەورەی عەرەب " توفیق الحکیم" بە شێوازە ڕەخنەگرانەکە و دەربڕینە توانج ئامێز و دیالێکتە میسرییەکەی ئەم نامەیەی نووسیوە کە تا ئەمڕۆش کەڵکی ھەیە و ئەخوات...]
"'''''''''"''"'''''''''''''''''''''''''''''''''''

خوای ئازیزم....
ئەزانم کە تۆ ھەیت و لە دەماری خوێن نزیک تری لێم و بڕوام بە گەورەیی و بلیمەتی و بەخشەندەیت ھەیە ، بەڵام گەورەم گلەییم ھەیە لێت ، گوێ نایەیتە ئەوەی کە بەناوی تۆوە قسە ئەکەن و پێگەت ئەشێوێنن و پارە لە ئێمە ئەکێشنەوە و لە تۆیا سەرفی ئەکەن لەگەڵ ئەوەی کە تۆ خۆت دەوڵەمەندی و ھەموو قاسەکانی دونیات لە ژێر دەستایە ، بۆ تۆ ئێمە ھەژارین و تۆی دەوڵەمەدیش لە ئێمەیت ....
ئایا جەنابتان بەوە ڕازین کە بۆ سەردانتان لە بیابانی وێرانەیی ساڵانە سێ ملیارد و پێنج سەدھەزار دۆلار  ئەکەوێ لە سەرمان ، بەڕێزتان لە خانوویەکی وەک ئەوەی خوای جولەکەکان " بە داوای لێبوردنەوە" لە سنوقێکا بیت..!! مولاحەزەش بفەرموو کە دۆلار  گران بوە و بەرامبەر بە ٥٨ جونەیھی میسرییە ، واتا بۆ سەردانت زیاتر لە شەش سەد ملیارد ئەکەوێ لەسەرمان ..و ئێمەش لە بنەڕەتا گەلێکین کە بەبێ نانی ئێوارە ئەخەوین..
ئایا جەنابتان بەوە ڕازین  " ئەزھەر "کەھیچ ئیشێکی نیە جگە لە بڵاوکردنەوەی ئاشوب و وێرانکاری ھەموو ساڵێک ١٤ چواردە ملیارد جونەیمان لێ ئەماشێتەوە تا کۆشکەکانی "فەتوا"!
دروست بکا و پێمان ئەڵێ چۆن ئەفڕین و چۆن ئەچینە بەھەشتەوە ناشزانین بەلای ڕاستا یان بە لای چەپا خۆمانی پیا ئەکەین..!!
نازانم جەنابتان بەوە قایلن لە ئێمەی موسڵمان و مەسیحی لە یەک مانگدا ٨ ھەشسەد ملیۆن جونەیھمان لێ بسەنن بە ناوی کارەبا و ئامێری پاک و تەمیزیی " موکەیەفە" ئاو و ھەوای مزگەوتەکان و دڵخۆش کردنی ئێوە..یانی کاکی بەئیمان بۆ خۆشی بەسەر بردن ئەچێ بۆ مزگەوت و چاکە و " حسنات " ببا بۆ خۆی و برا مەسیحییە "کافرەکان"مان وەسڵەکان بگرنە ئەستۆی خۆیان و کەچی  لە ئاگری دۆزەخیش ھەر بترسن..!!
تۆ ئەوە قبوڵ ئەکەیت ئیماندارەکانت بچن ماڵە مەسیحییەکان بسووتێنن کە تیایا ناوی تۆ ئەبەن و ڕێگا نایەن بە بێ مۆڵەت نوێژی خۆیان بکەن..!!تۆ لەوەتەی ھەیت نوێژ و مۆڵەتت بەیەکەوە
بیستووە ؟
" حسن حنفی " ئەپرسێ : ئەو ئێمەین ئەی خوا کە ئەبێ مەسرەفت بکێشین یان تۆی کە ئەبێ ڕزقمان بەیت..؟ منیش وەڵامم یاوەتەوە و و تێم گەیانوە و پێم ووتوە : تۆ ئەی چەپی مولحید ، ئێمە پارە لە خواکەمانا سەرف ئەکەین و دواتر ڕێگەی پێ ئەیەین کە ڕزقمان بات و ئینشائەڵا وەڵامەکەی ئەویش" خوا" زۆری پێ ناچێ و پەیوەستە بە ڕێگا و بانەوە و ھەمووشمان ئەزانین کە قەرەباڵغی ھات و چۆ و دووری مەوداکان لەیەکترچۆنن..
بۆ خاتری پێغەمەرە خۆشەویستەکەت لێم زویر نەبی خوای گەورە ، من تەنھا وەک " پێغەمەر ئیبراھیم" پرسیارم کرد تا دڵم ئۆقرە بگرێ ..و تۆ بڵێ ی ھیچم ووتبێ مایەی زویر کردنت بێ...!!

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×