زۆرترین رێژەی کۆچی گەنجان بۆ دەرەوەی وڵات لەدەڤەری راپەڕینە
  2024-05-23       1373       

باوەڕ حەسەن، کە برای یەکێکە لەو پەنابەرانەی ١٦ ساڵە کۆچی کردوە بۆ ئەوروپاو نەیتوانیوە بگەڕێتەوە، چەند رۆژێک لەمەوبەر تووشی جەڵتەی دڵ بووەو تەرمی ساردو سڕیان هێناوەتەوە بۆ قەڵادزێ لەدەڤەری راپەڕین، ئەو دەڵێت "١٦ ساڵ لەغەریبی ژیانی بەسەربردو نەیتوانی سەفەری وڵاتی دایک‌و باوکی خۆی بکاتەوە، بەڵام هێشتا هەر زۆرێک لەگەنجانی ئەم دەڤەرە سەری خۆیان هەڵدەگرن‌و دەڕۆن قومار بەژیانی خۆیانەوە دەکەن، لەبەرئەوەی ژیانی تیا نەماوە".

بەکر عەلی، سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەوروپا، ئاماژە بەوە دەکات کە زۆرترین ژمارەی ئەو گەنجانەی لەهەرێمی کوردستانەوە کۆچ بەرەو دەرەوەی وڵات دەکەن، گەنجانی دەڤەری راپەڕینن کە لەهەلومەرجی ژیانێکی سەخت رادەکەن، ئەو دەڵێت "لەساڵی ٢٠٢٢دا، ٢٨ هەزار هاوڵاتی لەهەرێمی کوردستانەوە کۆچیان کردووە بۆ دەرەوەی وڵات کەهەرێمێکی ٥ ملیۆن کەسییە، لەو ٢٨ هەزار هاوڵاتییە ٧٨٠٠ کەسیان خەڵکی دەڤەری راپەڕینن کە ژمارەی دانیشتوانی ٤٥٠ هەزار کەسە، ئەمەش وایکردووە زۆرترین قوربانیەکانی کۆچ کردن هەر لەدەڤەری راپەڕین بێت".

ئا: میرخان حەسەن

ئاوێنە پڕۆژەیەکی میدیایی بەهاوبەشی لەگەڵ "قریب" بەڕێوەدەبات

ئاوێنە بۆ ماوەی دوو ساڵی داهاتوو پڕۆژەیەکی میدیایی هاوبەش بەسپۆنسەری "قەریب" بەڕێوەدەبات.

لەم پڕۆژە میدیاییەدا بایەخێکی تایبەت دەدرێت بەگەنجان‌‌و ژنان‌و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم‌و حکومەتی ناوەندی عێراق‌و هەڵبژاردنی کوردستان.

لەچوارچێوەی ئەم پڕۆژەیەدا، ئاوێنە بەشێوەیەکی پیشەیی‌ کار لەسەر ئەو  بابەتانە دەکات‌و چەندین راپۆرت‌و فیچەر پێشکەش بەخوێنەرو بینەرانی دەکات.

"قریب" بەرنامەیەکی هەرێمایەتییە بەسپۆنسەری ئاژانسی فەرەنسی بۆ پەرەپێدان "AFD‌"و لەلایەن ئاژانسی فەرەنسی بۆ گەشەپێدانی میدیایی CFI جێبەجێدەکرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×