سەرۆكایەتی كۆمار: شاندێكی باڵای عێراقی كە بافڵ تاڵەبانیشی تێدایە بەرەو ئێران بەڕێكەوت
  2024-05-25       442       

د. له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆك كۆماری عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵا كه‌ له‌نێو شانده‌كه‌دا بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی و چەندین سەركردەی باڵا هه‌یه‌، به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌بون له‌ پرسه‌ی ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆك كۆماری ئێران و یاوه‌ره‌كانی به‌ره‌و تاران به‌ڕێكه‌وت.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، سه‌رۆك كۆمار د.له‌تیف جه‌مال ره‌شید ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، بە سەرۆكایەتی شاندێكی باڵا بۆ ئاماده‌بون له‌ پرسه‌ی ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆك كۆماری ئێران و یاوه‌ره‌كانی كه‌ به‌ روداوی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هێلیكۆپته‌ر گیانیانله‌ده‌ستدا، به‌ره‌و كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌ڕێكه‌وت. 

بەپێی راگەیەندراوەكە، شاندەكە پێکهاتوە لە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی پێشوتر، د.حەیدەر عەبادی، سەرۆکی ئیئتیلافی نەسر، هادی عامری، ئەمینداری گشتی رێکخراوی بەدر، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، شێخ هومام حەمودی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق، ئەبوکەرار فرێجی، ئەمینداری گشتی هاوپەیمانی نەهجی نیشتیمانی، رەیان کلدانی، ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی بابلیون، ڤیان سەبڕی، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، د.خالد شوانی، وەزیری داد، نزار ئامێدی، وەزیری ژینگە، مەحمود مەشهەدانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران، خالید عوبەیدی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران، سەلیم جبوری، سەرۆکی پێشوی ئەنجومەنی نوێنەران، فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەغداو ژمارەیەك لێپرسراوی دیکە.

 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×