تیمی گۆیژە بپارێزە، كە لە دەیان رێكخراو و سەدان كەسایەتی پێكهاتوە دەڵێت "حكومەتی هەرێم بوە بە پاسەوانی ژمارەیەك بەناو سەرمایەدارو بەرژەوەندییان دەپارێزێت لەكاتێكدا هیچ پاساوێکی یاسایی و ئابوریی و ژینگەیی بەدەستەوە نییە بۆ دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبون لە بەرانبەر سڕینەوەی شاخێکدا".
ئاوێنە: تیمی گۆیژە بپارێزە كە رۆژی 30ی مانگی رابردو لە سلێمانی پێكهێنراو رۆژ بە رۆژ رێكخراوو كەسایەتی زیاتر لە دەوری كۆدەبنەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە، لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت"ئێمە وەک بەشێک لە ڕێکخراوەکانی ژینگەپارێزیی، چالاکوانانی مەدەنیی، مامۆستایانی زانکۆ، نوسەران، هونەرمەندان و چین و توێژە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان؛ دەنگی ناڕەزایی و توڕەیی خۆمان هەڵدەبڕین بەرانبەر بەو دەستدرێژیی پێشێلکارییانەی ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان بەرانبەر بە ڕەگەزەکانی سروشت و دایکە زەوی دەکرێت."
هەروەها تیمی گۆیژە بپارێزە لەراگەیەندراوەكەدا چەند داوایەكی خستۆتەڕو كە پێكدێن لە:
یەکەم؛ دەستبەجێ هەمو ئەو پرۆژانەی لە بناری گۆیژەدا هەن ڕابگیرێن بە چاوپۆشیی لەوەی چ سەرمایەدار و کۆمپانیایەک جێبەجێی دەیکات.
دوەم؛ پێویستە هەمو دامەزراوە یاسایی و جێبەجێکارە بەرپرسەکانی حکومەتی هەرێم لە ڕێگەی یاسای ژمارە (٨)ـی ساڵی (٢٠٠٨)ـەوە ڕێگریی لە هەمو ئەو پێشێلکارییانە بکات و ڕەزامەندیی نەدات بەو پڕۆژانەی پێشێلکاریی بەرانبەر ژینگە دەکەن.
سێیەم؛ لێپرسینەوە لە فەرمانگەی ژینگە بکرێت کە چۆن ڕێگەی داوە ئەم پیشێلکارییە لە گۆیژەدا بکرێت؟.
چوارەم؛ لیژنەیەک لە لایەن شارەزایانی شارەوانیی و یاسایی و ژینگەیی و ئابورییەوە پێکبهێنرێت بۆ ڕاگرتنی هەمو ئەو پرۆژانەی پێشێلکاریی دەکەن.
پێنجەم؛ پێویستە دەستەیەکی تایبەت لە ژینگەناسان، یاسایی، ئابورییناسان، شارەزایانی کشتوکاڵ و تەلارسازیی، جیۆلۆجیی و شوێنەوارناس و کەسانی دیکەی دڵسۆز پێکبهێنرێت کە بۆ پرۆژەکانی نیشتەجێبون و هەر پرۆژەیەکی دیکە لە داهاتودا کۆی لایەنەکانی ئەو زەوییانەی دەدرێنە وەبەرهێنەران هەڵبسەنگێنن ئینجا مۆڵەتی کارکردنیان پێ بدرێت.
شەشەم؛ بەو پێیەی هەمو یاساکانی عێراق بە یاسای وەبەرهێنانی ئاماژەبۆکراویشەوە لەژێر چاودێری دەستوری دادگای فیدراڵییدان و لە دەستوری عێراقیشدا بەپێی ماددەی (۲٦) کە دەڵێت: "وەبەرهێنان لەلایەن دەوڵەتەوە ئیدارە و پاڵپشت دەکرێت و یاسای بۆ دەردەکرێت"، هەروەها مادەی (۲۷) بڕگەی یەکەم "ماڵی گشتیی دەبێت بپارێزرێت و پاراستنی واجبە لەسەر هەمو هاوڵاتییەک"؛ کەواتە نابێت وەبەرهێنان بە جۆرێک بێت بەهەدەردان و بەخشینەوەی زەویی و داهاتی تێدا بێت وەک ئەوەی لە یاسای وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستاندا هەیە.. لێرەدا دەپرسین دەرچواندنی یاسایەک بەو جۆرە لە هەرێم کە زەویی و شاخ و باخ و سەوزایی کردۆتە بەخشش بۆ وەبەرهێنەران و لە سایەیدا بونەتە ملیۆنەر و ملیاردێری دۆلار لەسەر موڵک و زەویی دەوڵەت پێچەوانەی دەقەکانی ئەو دەستورە نییە؟
دەقی راگەیەندراوەكە:
بەیاننامەی تیمی گۆیژە بپارێزە
ئێمە وەک بەشێک لە ڕێکخراوەکانی ژینگەپارێزیی، چالاکوانانی مەدەنیی، مامۆستایانی زانکۆ، نوسەران، هونەرمەندان و چین و توێژە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان؛ دەنگی ناڕەزایی و توڕەیی خۆمان هەڵدەبڕین بەرانبەر بەو دەستدرێژیی پێشێلکارییانەی ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان بەرانبەر بە ڕەگەزەکانی سروشت و دایکە زەوی دەکرێت.
تیمی "گۆیژە بپارێزە" ئەو عەقڵییەتە بەرژەوەندییخوازە سەرمایەدارییە شەرمەزار دەکات کە تاکە ئامانجی پڕکردنی گیرفانی خۆیەتی و لە بەرانبەردا دەستی تەماحکارانەی لە قوڵایی زەوی گیرکردوە و تا ئاستی پایەماڵکردنی دۆڵ و دادڕین و نەهێشتنی شاخەکانی کوردستان هەنگاوی ناوە!
بۆ پەردەپۆشکردنی ئەم پێشێلکارییە گەورەیە، کۆمپانیا تەماحکارەکان پاساوی جیاواز و ناڕاست دەدەن بە گوێی خەڵکیدا وەک ئەوەی دروستکردنی ئەم یەکە نیشتەجێبونانە و شاری خەونەکان بۆ سودی گشتی و چینە کەمدەرامەتەکانی ئەم هەرێمە بێت، لە کاتێکدا ئەو یەکەی نشتەجێبونانە تەنیا ئەو کەسانە دەتوانن ببن بە خاوەنی کە لە کەمینەیەکی دەوڵەمەندی ئەم هەرێمەن و خاوەنی کۆمپانیاکان و کەمینەیەکی سەرمایەدار، کە تاکە ئامانجیان کەڵەکەکردنی زیاتری سەرمایەیە، هەر ئەوانەشن کە دەستیان بەسەر بازاڕ، زانکۆ، نەخۆشخانە، ئاو و هەوا و سەرچاوەکانی سروشتی ئەم هەرێمەدا گرتوە.
ئێمە ڕەخنەی جیدیی لەو عەقڵییەتە دەگرین و شەرمەزاریی دەکەین کە پێی وایە پێویستە شاخێکی ڕوتەڵ بکرێت بە یەکەی نیشتەجێبون! لە کاتێکدا ئەو زەوییە خاوەنی چەندین کانیی و کارێز بوە، لەنێوانی ئەو گردەی ئێستا دەکرێتە یەکەی نیشتەجێبون حەوز و ئاوی زوڵاڵ و زۆر هەبون کە زیاتر لە هەشت دۆنم باخی هەنجیر و قەیسی، قۆخ، تو و درەختی تری تێدا بوە. خەڵکی گوندی ئەو دەوروپشتە یادەوەریی خۆیان لەگەڵ ئەو کانیی و باخانەدا هەبوە.
هەمو شاخ، دۆڵ و کانیی و کانیاوێک بەشێکە لە یادەوەریی ئەم میللەتە و ئێمەی کورد هەمیشە شانازییمان بە بونی شاخەوە کردوە و وەک هێمایەک بۆ بەرگریی و پشتوپەنای خۆمان پەنامان بۆ بردون. بۆیە سڕینەوەی ئەم یادەوەرییانەی خەڵک و دانیشتوانی ئەم ناوچەیە بەشێکە لە سڕینەوەی ناسنامەی کورد و ئەو هێمایانەی کە بەشێک بون لە سیستمی بەرەنگاریی و پشتیوانییمان.
ئەم پرۆژەیەی لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە هەمو ڕێکارێکی یاسایی بۆ تەواو کراوە و مۆڵەتی پێدراوە، ئەمەیش ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە کە حکومەت بوە بە پاسەوانی ژمارەیەک بەناو سەرمایەدار و بەرژەوەندیی ئەوان دەپاریزێت.
ئێمە جەخت لەوە دەکەینەوە کە حکومەت هیچ پاساوێکی یاسایی و ئابوریی و ژینگەیی بەدەستەوە نییە بۆ دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبون لە بەرانبەر سڕینەوەی شاخێکدا!.
قڕکردنی هەمەچەشنەی زیندەوەر و ڕوەک و گیانلەبەرەکان لەپێناو دابینکردنی بلۆک و کاشیی بۆ چینێکی دەوڵەمەندی ئەم هەرێمە؛ بە پاساوی دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبون بۆ چینێک کە زۆرینەیان کەس نازانێ بە چی دەوڵەمەند بون، کە سەرەنجام کۆی قازانجی ئەم پرۆژانەش دەچێتە گیرفانی کەمینەیەکەوە کە خۆیان و خێزانەکانیشیان لەم هەرێمەدا ناژین و لەسەر قوتی خەڵکی هەرێمەکە هەر ڕۆژەی لە وڵاتێکی ئەوروپییدا نیشتەجێ دەبن.
بۆیە لە ڕێگەی ئەم بەیاننامەیەوە بانگەواز لە دانیشتوانی هەرێمی کوردستان دەکەین پاڵپشتی تیمی "گۆیژە بپارێزە" بکەن کە ئامانجی سەرەکیی وەستانەوەیە بەرانبەر هەر پیشێلکارییەک کە ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان دەکرێت بەرانبەر بە ژینگە و سروشتی شار و شارۆچکەکانمان، لە ئێستادا پەیام و ئامانجی سەرەکییمان دۆخی شاخی گۆیژەیە وەکو دەسپێکێک بۆ ڕاگرتنی کۆی پێشلکاریی و دەستدرێژییەکانی دیکە بۆ سەر ژینگە و سروشتی هەمو هەرێمی کوردستان و کوردستانی گەورە لە داهاتودا.
هەنوکە، هەمو هەوڵێکمان خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی لایەنە پەیوەندییدارەکان:
یەکەم؛ دەستبەجێ هەمو ئەو پرۆژانەی لە بناری گۆیژەدا هەن ڕابگیرێن بە چاوپۆشیی لەوەی چ سەرمایەدار و کۆمپانیایەک جێبەجێی دەیکات.
دوەم؛ پێویستە هەمو دامەزراوە یاسایی و جێبەجێکارە بەرپرسەکانی حکومەتی هەرێم لە ڕێگەی یاسای ژمارە (٨)ـی ساڵی (٢٠٠٨)ـەوە ڕێگریی لە هەمو ئەو پێشێلکارییانە بکات و ڕەزامەندیی نەدات بەو پڕۆژانەی پێشێلکاریی بەرانبەر ژینگە دەکەن.
سێیەم؛ لێپرسینەوە لە فەرمانگەی ژینگە بکرێت کە چۆن ڕێگەی داوە ئەم پیشێلکارییە لە گۆیژەدا بکرێت؟.
چوارەم؛ لیژنەیەک لە لایەن شارەزایانی شارەوانیی و یاسایی و ژینگەیی و ئابورییەوە پێکبهێنرێت بۆ ڕاگرتنی هەمو ئەو پرۆژانەی پێشێلکاریی دەکەن.
پێنجەم؛ پێویستە دەستەیەکی تایبەت لە ژینگەناسان، یاسایی، ئابورییناسان، شارەزایانی کشتوکاڵ و تەلارسازیی، جیۆلۆجیی و شوێنەوارناس و کەسانی دیکەی دڵسۆز پێکبهێنرێت کە بۆ پرۆژەکانی نیشتەجێبون و هەر پرۆژەیەکی دیکە لە داهاتودا کۆی لایەنەکانی ئەو زەوییانەی دەدرێنە وەبەرهێنەران هەڵبسەنگێنن ئینجا مۆڵەتی کارکردنیان پێ بدرێت.
شەشەم؛ بەو پێیەی هەمو یاساکانی عێراق بە یاسای وەبەرهێنانی ئاماژەبۆکراویشەوە لەژێر چاودێری دەستوری دادگای فیدراڵییدان و لە دەستوری عێراقیشدا بەپێی ماددەی (۲٦) کە دەڵێت: "وەبەرهێنان لەلایەن دەوڵەتەوە ئیدارە و پاڵپشت دەکرێت و یاسای بۆ دەردەکرێت"، هەروەها مادەی (۲۷) بڕگەی یەکەم "ماڵی گشتیی دەبێت بپارێزرێت و پاراستنی واجبە لەسەر هەمو هاوڵاتییەک"؛ کەواتە نابێت وەبەرهێنان بە جۆرێک بێت بەهەدەردان و بەخشینەوەی زەویی و داهاتی تێدا بێت وەک ئەوەی لە یاسای وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستاندا هەیە.. لێرەدا دەپرسین دەرچواندنی یاسایەک بەو جۆرە لە هەرێم کە زەویی و شاخ و باخ و سەوزایی کردۆتە بەخشش بۆ وەبەرهێنەران و لە سایەیدا بونەتە ملیۆنەر و ملیاردێری دۆلار لەسەر موڵک و زەویی دەوڵەت پێچەوانەی دەقەکانی ئەو دەستورە نییە؟
تیمی (گۆیژە بپارێزە) لە بەرواری ٣٠/٥/٢٠٢٤ لە شاری سلێمانی پێک هێندرا، ئەم تیمە بایەخ دەدات بە لایەنەکانى (ژینگە و ڕەگەزەکانى، جیۆلۆجیی، شوێنەوار و یاسایى) ئەو پرۆژانەی ئێستە لە گۆیژە کاردەکەن و مەترسییەکانی ئاشکرا دەکات. لەم چوارچێوەیەدا هەوڵەکانى بەگەڕدەخات لە ڕێگەى چالاکى مەدەنییەوە لە پێناو ڕاگرتنی ئەو پرۆژەیەدا.
بانگەواز لە هەمو کەس دەکەین، ئەم هاشتاگە لە سۆشیاڵ مێدیا بە کار بهێنێت:
#گۆیژە_بپارێزە
#احمي_جبل_گۆیژە
#Protect_Goizha_Mountain
تیمی گۆیژە بپارێزە بەکراوەیی دەمێنێتەوە، تۆیش دەتوانیت ببیت بە ئەندام و ڕاستەوخۆ لە ڕێگی ئەم بەستەرەوە جۆینی گروپی واتسئەپی تیمی گۆیژە بپارێزە ببیت ناوی خۆت و ریکخراوەکەت بۆ ئەم بەیاننامەیە تۆمار بکەیت: https://chat.whatsapp.com/HVGYPZJFYqB1l1SbTYSH6s
ڕێکخراوەکان:
1.ڕێکخراوى ئازادبون.
2.ڕێکخراوى سروشتى کوردستان.
3.ڕێکخراوى ئایندە بۆ پاراستنى ژینگە.
4.دەستەى داکۆکیکردن لە سروشتى سلێمانى.
5- ڕێکخراوی نەمام بۆ گەشەپێدانی سەوزایی.
6- ڕێکخراوی ملەکەوە بۆ پاراستنی ژینگە.
7- ڕێکخراوی پارێزەرانی ئاوی عێراق-کوردستان.
8- رێکخراوی شاوێر بۆ هۆشیاری ژینگە.
9- ڕێکخراوی سەوزەگەشە و ئەندازیاری کشتوکاڵی.
10- ریکخراوی KSA.
11- رێکخراوی بەرانان بۆ هاوکاری مرۆیی.
12- ڕێکخراوی ژینگەدۆستی.
13- ڕێکخراوی نەوەی شەهیدان.
14ڕێکخراوی ژینگەی تەندروست.
15- ریکخراویKMSF.
16- رێکخراوی پاراستن و چاککردنی وزە لە سێکتەری بینادا.
17- کۆمیسیۆنی ژینگەی کەنەکە.
18- رێکخراوی ئیرۆ بۆ پەرەپێدانی چڤاکی IRO.
19- ڕێکخراوی هۆشیاری ژینگەپارێزی/ قەڵادزێ.
20- ڕێکخراوی خۆڕسک بۆ پاراستنی ژینگە.
21- رێکخراوی یەک دار بۆ پاراستنی ژینگە.
22- رێكخراوي puzzle بۆ پەرەپێدان و توێژینەوەی زانستی.
23- ڕێکخراوی هەنگەوانانی کوردستان.
24- ڕێکخراوی نوێ بۆ پاراستنی ژینگە و مافەکانی ژنان.
25- ڕێکخراوی ئاشەڤان بۆ کەلتورو پێکەوە ژیان.
26- ڕێکخراوی یەسنا بۆ گەشەی فەلسەفەی زەردەشتی.
27- سەرای زەردەشتیان.
28- ئەنجومەنی باڵای زەردەشتیانی کوردستان.
29- ڕێکخراوی پەرەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ DHRD.
کەسایەتییەکان:
1-نیهایەت ئەحمەد – ڕۆژنامەنوس.
2-هێلین ڕەشید – ڕاگەیاندکار.
3-ئەنوەر ئەحمەد – ڕاگەیاندکار.
4-هاژە خالید – ئەندامى تیمى ژینگە.
5-سەنگەر عەبدوڵا – وێنەگر.
6-سەروەر قەرەداغى – ڕۆژنامەنوس و پارێزەرى ژینگە.
7-ئامینە ئەحمەد محمد – چالاکوانى ژینگەیى.
8-پەروا عەلى – چالاکوانى مەدەنى.
9-بەهار مونزیر – چالاکوانى مەدەنى.
10-ئارام جەمال – چالاکوانى مەدەنى.
11-عیماد حەمید عەلى – چالاکوانى مەدەنى.
12-ئاکۆ محمد مەحمود – چالاکوانى مەدەنى.
13-نامۆ شەریف مەجید – چالاکوان.
14-ئەبوبەکر عومەر عەبدوڵا(ئەبوبەکر هەڵەدنى) – چالاکوان.
15-سوارە مەحمود حەسەن – ڕۆژنامەنوس.
16-یەریڤان حەمید محمد – ماستەرى لە ژینگە.
17-ستارە عارف – چالاکوانى مەدەنى.
18-شوان محمد مەحمود – ئەندامى دەستەى داکۆکیکردن لە سروشتى سلێمانى.
19-هەڵگورد ئەحمەد محمد – مامۆستاى زانکۆ.
20-ئومێد محمد ساڵح – ڕۆژنامەنوس و شارەزایى دادوەرى.
21-نەخشەوان زیاد – مامۆستاى زانکۆ و خۆبەخش لە ڕێکخراوى سروشتى کوردستان.
22-یاسین عومەر ئیبراهیم (یاسین ئافتاو) – نوسەر.
23-هەڵوێست عەبدوڵا – ئیکۆفێمێنیست.
24-بەسۆز محمد – خوێندکار.
25-ئاسۆ جەوهەر – ڕۆژنامەنوس و پارێزەى ژینگە.
26-بڕوا ستار عومەر – چالاکوانى مەدەنى.
27-فیدیاس عوسمان – ئازادبون.
28-مەعروف مەجید – ب. ڕێکخراوى ئایندە بۆ پاراستنى ژینگە.
29- شاهۆ عەلی- چالاکوان.
30- بیلال حسن ساڵح - پارێزەری ژینگە و ئەندامی ڕێکخراوی سروشتی کوردستان KNO
31- سەردەشت محمد صالح - خۆبەخش لە رێکخراوی سروشتی کوردستان.
32- ئالان شکور حەمەی هەیەر- چالاکوانی بواری ژینگە و سەلامەتی پیشەیی.
33-د. عوسمان کامل هەورامی - مامۆستای زانکۆ و پسپۆڕی پەرەپێدانی دارستان.
34- صالح رحمان محمد - ڕۆژنامەنوس و توێژەری سیاسی و چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ و ژینگە.
35- ئەڤین عزیز- کردارناس و توێژەر.
36- محمد رسول محمد راوێژاکاری خێزانی و چالاکوان.
37- د.عبدالمطلب رفعت- مامۆستاى زانکۆ و پسپۆڕی ژینگە.
38- ئاسۆ علی - ئەندامی ڕیخراوی سروشتی کوردستان.
39- سازگار عمر امین - فەرمانبەر و خۆبەخش لە ڕێکخراوی سروشتی کوردستان.
40- پشکۆ ڕەحیم - تەنزنوس.
41- نەریمان صابر - ڕۆژنامەنوس.
42- ڕوبار احمد - چالاکوان.
43- ڕێباز تاهیر - مامۆستا و شانۆکار.
44- کامەران مستەفا (کامەرانی بابان).
45- هاوژین ڕەشید - مامۆستا، بەریتانیا.
46- جمال حمەڕشید - پارێزەر، شیکاگۆ.
47- شەماڵ ڕەئوف- چالاکی مەدەنی.
48- شادیار شۆڕش- ڕۆژنامەنوس.
49- بەهرە عومەر - ڕۆژنامەنوس.
50- کاروان سەوز- چالاکوانی ژینگە.
51- محەمەد چەلکی- نوسەر و رۆژنامەڤان.
52- نەبیل ابراهیم موسا- سەرۆکی ڕێکخراوی پارێزەرانی ئاو.
53- بنوار ڕزگار عبدالرحمن- بەڕێوبەری پڕۆژەکانی ڕێکخراەی پارێزەرانی ئاو.
54- باوان عمر صالح- بەڕێوبەری پەیوەندییەکانی ڕێکخراوی پارێزەرانی ئاو.
55- بەسۆز بکر علی(بەسۆزی ژینگە) -چالاکوانی ژینگە و کەیسی جینۆساید.
56- د. شێرکۆ حەمە ئەمین-مامۆستای زانکۆ.
57- محمد عبدالوهاب حسن- پزیشکی پسپۆڕی تەندروستی کۆمەڵ، بەرپرسی هۆبەی کۆنتڕۆڵی شێرپەنجە لە سلێمانی.
58- د. باسط برهان کریم-دکتۆرا لە Environmental Health و مامۆستای زانکۆ.
59- صفوت رەشيد - پارێزەر.
60- ڕۆژگار موستەفا- شێوەکار و مامۆستا لەپەیمانگەی هونەرە جوانەکان.
61- ڕەوا ھەژار - نوسەر و وەرگێڕ.
62- شەهلا حەفید- ئەندامی کۆنسەی کەنەکە و ئەندامی کۆمیسیۆنی ژینگە.
63- ئازاد عەزیز- بەڕێوەبەر و لێکۆڵیوەنەزانی تەندروستی و پزیشکی.
64- نەجات مستەفا - خانەنشین.
65- د.یاد حمید-پزیشکی پسپۆڕی دەرمانساز لەنەخۆشخانەی هیوا.
66- چرۆ علی- دکتۆرا لە بواری ئەندازیاری تەلارسازی، سەرۆک بەشی ئەندازیاری پلانسازی شار.
66- هەژار عبداللە - دەستەی دامەزرێنەری ڕێکخراوی ژینگە دۆستی, بڕوانامەی ماستەر لە مایکرۆبایۆلۆجی خۆراك.
67- د. ڤارین توفیق عباس- ماستەر لەبواری Medical Microbiology خوێندکاری بۆردی کوردستانی لەبواری نەخۆشیە گواستراوەکان.
68- تەوار عادل - ڕۆژنامەنوس.
69- پ.د. نسرین محی الدین- زانكۆی سلێمانی كۆلیجی پزیشكی ڤێتەرنەری خۆراك و تەندروستی ماسی.
70- شۆخان میرزا- ڕۆژنامەنوس.
71- خیام ڕۆهان- گرافیک دیزاینەر.
72- هەرێز سەردار- ئەندازیاری تەلارسازی.
73- هاوڕێ کرێکار - ڕۆژنامەنوس.
74- تەنیا ئەسعد - خۆبەخش و چالاکوانی ژینگە.
75- دکتۆرە شاگوڵ- مافناس.
76- د. نەرمین ئەمین.
77- سەربەست عباس ڕەشید - چالاکەوان و ڕۆژنامەنوس.
78- دیڤان عثمان حسێن- مامۆستای زانکۆ.
79- محمد عارف- ئەندازیاری میعماری.
80- ئەژین ناڵی - قوتابی دکتۆرا بەریتانیا-لندەن.
81- سبحان حسێن حمەڕشید- پسپۆڕی ژینگە.
82- نەزیرە حارس عبداللە-
ئەندازیاری شارستانی.
83- شيركو عبدالله- ڕۆژنامەنوس.
84- گەشاو عبدالقادر حمە- مامۆستا و ڕاهێنەری پەروەردەی هەرزەکار.
85- سەربەست عوسمان -ئەندازیاری شارستانی.
86- عثمان احمد- پارێزەر و سەرۆکی ڕێکخراوی نەوەی شەهیدان.
87- بروسك صلاح شێخ صالح حفيد- پارێزەر.
88- جوتیار ڕەشید حەمە - ئەندامی ڕێکخراوی یەکێتی لاوانی کوردستان.
89- ئاسۆ بیارەیی- سۆشیال سایکۆلۆژ, سوید.
90- كۆسالان رشید هەورامی ـ چالاكوانی بواری شۆفێران و ئەندام لەرێكخراوی شۆفێرانی تەكسی.
91- پەری تاهیر - رۆژنامەنوس.
92- هۆشهنگ محمد- ئهندازیاری تهلارسازی.
93- ئاسۆ زەند- شارەزا لە بواری ئێکۆلۆژی - سوید.
94- سەعید سەنەندەجی- ئەندامی کۆنگرەی نەتەویی کوردستان.
95- هۆشەنگ مام صالح- کاسب.
96-هۆزان هادی - ئەندازیاری تەلارسازی.
97- کەیوان علی عبدالقادر- ئەندامی یەکێتی لاوانی کوردستان.
98- سان سارا ڤان- میدیاکار.
99- ڕازان عمر علی -مامۆستا لە کۆلێژی زانستە ژینگەییەکان لە زانکۆی سلێمانی.
100- منیرە حارس عبداللە- چالاکوان.
101- لەنیا دارا عبداللە- ئەندازیاری تەلارساز.
102- زانکۆ سەردار- ڕۆژنامەنوس.
103- ئەلەند محەمەد عارف- ئەندازیاری شارستانی.
104- ژەنیار ئارام عمر - هونەرمەند (موزیکژەن).
105- بێخاڵ صابر حمەامین پێنجوێنی - چالاکوان.
106- سەربەست ڕەسوڵ محمود- چالاكوان و كارمەندی تەندروستی.
107- لەنجە احمد- مامۆستا و وەرگێڕ.
108- هێرش نامیق- ڕۆژنامەنوس.
109- ڕێناس حەسەن بابەکر- نوسەر و لێکۆڵەر بواری کلتورو کەلەپور.
110- سمكۆطالب داود(سمكۆجە باری)- سەرۆکی رێکخراوی بەرانان بۆ هاوکاری مرۆیی, چالاکوانی مەدەنی.
111- دلسوز شفیق زەنگنە- ئەندازیاری گەیاندن.
112- رحمان محمد ساڵح- کرێکار و ژینگە پارێز.
113- بریار بکر- ئەندازیاری روپێوان.
114- سۆلین ئاسۆ عمر سوارە- ئەندازیاری بیناسازی.
115- بەختیار عەلی- مامۆستا و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری (ڕێکخراوی ملەکەوە بۆ پاراستنی ژینگە- پێنجوێن).
116- هێمن هادی سور- ئەندازیاری بیناکاری.
117- قاسم عەبدوللا مەرزانی- مامۆستای زانکۆی سەلاحەدین.
118- د. سایە عوسمان سعید- لە زانکوی ئاستن لە برمنگهام, ئەندامی ریخراوی KMFS , سەروکئ ریکخراوی KSA.
119- ڕزگار عارف- ئەندامی ژینگەپـارێزی تەڤگەری ئازادی.
120- نزار ئەسعەد محمەد- لقی سلیمانی یەکیتی ئەندازیارانی کوردستان.
121- سامان فەریق- مامۆستا.
122- بەھرە وەلی - دەستەی بەڕێوەبردنی یانەی کتێب لە لەندەن.
123- سەفین بەرزنجی - چالاکوانی مەدەنی.
124- ســـانا ئەحمەد عەلی ـ پارێزەر و چالاکوان.
125- زریان علی- ڕۆژنامەنوس و توێژەری سیاسی.
126- سازە عەبدوڵا- چالاکوان.
127- ئەیوب رەئوف- شێوەکار.
128- پروین عزیز - چالاکی مەدەنی.
129- ڤیان مجید فرج- دکتۆرا لە ئیدارەی سیاسی, چالاکی مەدەنی.
130- -مـوسـا خــالــد- رۆژنامەنوس و چالاکوان مەدەنی.
131- ئاوات حسام آلدين -نوێنەری زەردەشتیانی کوردستان و عیراق.
132- نما نەریمان.
133- خالد سلێمان- ڕۆژنامەنوسی بواری ژینگە و گۆڕانکاری کەشوهەوا.
134- د. بەهرۆز جەعفەر- بەرێوەبەری پەیمانگەی مێدیتریانە بۆ توێژینەوەی هەرێمایەتی.
135- د شيلان ياسين خضر- رۆژنامەنوس، مامۆستای زانکۆ ی سەلاحەدین، کۆلێژی ئاداب، بەشی راگەیاندن.
136- نیان حسێن ابراهیم- خوێندکاری دکتۆرا لە زانکۆی UCL لە وڵاتی بەریتانیا، ئەندازیار لە بەڕێوەبەڕایەتی شوێنەواری سلێمانی.
137- د.جەعفەر عەلی- نوسەر و ئەندامی پێشوی پەرلەمانی کوردستان.
138- د.دڵسۆز جەلال ئەمین.
139- شکار حمەئەمین- سەرۆکی ڕێکخراوی لێهات.
140- ٲیسماعیل ٲبرایم- دکتۆرا لە گەڕاندنەوەی گرد و شاخ و موڵک و ماڵی گشتی.
141- لاڤە کوردە-ڕۆژنامەنوس.
142- جوان ئەکرەم.
143- بانە ڕۆز- پەیامنێر لە ئاژانسی هەواڵی ژن (ژنها).
144- بەرزان بابان- خاوەنی کۆمپانیای بەرزان بابان.
145- کارزان عبداللە محمد - پسپۆڕی زانستەکانی ژینگە.
146- جزا احمد فارس- مامۆستای زانکۆی سلێمانی.
147- ئاشتی حەمە ئەحمەد- ئەندامی پێشوی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی.
148- کارزان احمد عمر- مامۆستای زانکۆی سلێمانی.
149- لارا جەعفەر عەلی- پزیشک.
150- سۆزیار عەلی - ڕاگەیاندکار.
151- ڤاڵا جەعفەر عەلی- پزیشک.
152- عەدنان رۆژبەیان - راگەیاندنکار و دەرهێنەر و ئەندازیاری دەنگ.
153- بەهار محمد عمر- خوێندکاری بەشی جوگرافیای زانکۆی سلێمانی.
154- بەختیار ڕەحیم - ئەندام و دەستەی دامەزرێنەرانی ڕێکخراوی ملەکەوە بۆ پاراستنی ژینگه.
155- د.محمد امين - نوسەر و مامۆستاى زانستى كشتوكاڵ و Ecology.
156- فەرهاد بەرزنجی.
157- خضر الربيد- پارێزەری شەنگالی.
158- ڕێبین مەجید حەمەڕەفیق- هونەرمەند.
159- ڕۆزا ڕێبوار- ئارایشتکار.
160- ئاڤان علی محمد- مامۆستای زانکۆ/ Urban Planning- Environment Planning.
161- د. سامان شاڵی- شرۆڤەکاری سیاسی و ئابوری.
162- تەرزە ئازاد مامۆستا- لەئامادەیی کشتوکالی بەکرەجۆ پسپۆری خاک و ئاو.
163- چنار عبدالالە باقر- ماموستا لە ئامادەیی کشتوکاڵی بەکرەجۆ, ئەندام لە رێکخراوی کیدۆ.
164- باخان جيار فتاح- خويندكاري ئامادەیی كشتوكاڵی بەکرەجۆ.
165- فوئاد جەمال سەلام- چالاكوانی سیاسی لەندەن.
167- ڕەهێڵ عبدالله محمد - ئەندازیار.
168- پەیوەند عومەر ئەحمەد- میدیاکار.
169- عزيز محمود عبدالقادر - دادوەر.
170- هەڵبەست عەبدوڵلا کەریم- بەڕێوبەری کتيبخانەی زانکۆی ئەمەریکی لە عيراق سلێمانی.
171- ئارێز ازور حمەامین - مامۆستا.
172- هونەر عرفان شوانی- بەرێوبەری ڕێکخراوی سەوزەگەشە و ئەندازیاری کشتوکاڵی.
173- ئەردەڵان شێخ فاتیح- پارێزەر.
174- ڕوخسارنوری عزیز- ئەندامی ڕێکخراوی ملەکەوە بۆپاراستنی ژینگە.
175- دانا رەئوف- نوسەر و شانۆکار.
176- د. پەروین نوری عارف- مامۆستای زانکۆ، پسپۆڕ لە کەلەپور و مێژوی زارەکیدا.
177- ئارام سلیم حمە- ئەندامی رێکخراوی ملەکەوە بۆپاراستنی ژینگە, ئەندازیار.
178- د. ئەوڕەحمان کەریم دەروێش- مامۆستای زانکۆ.
179- کازیوە ساڵح- پرۆفیسۆری یاریدەدەر، پسپۆڕی بواری جینۆساید و توندوتیژی کولتوری, کەنەدا.
180- ئارام محمد محمود-فەرمانبەری یاسایی.
181-كاوە محمد ڕەسوڵ- ئەندازیاری پلانسازی شار.
182- بێریڤان شاهۆ - ڕاگەیاندکار.
183- رمضان نصرالدين مصطفى- ماموستایێ زانکو, زانستەسیاسیەکان.
184- شلێر مستەفا.
185- م، رەزوان قادر- سەرۆکی رێکخراوی شاوێر بۆ هۆشیاری ژینگە.
186- د. مەهدی ئەبوبەکر- مامۆستا لە زانكۆی سلێمانی.
187- ئەحمەد پشدری- ڕێکخراوی هەنگەوانانی کوردستان.
188- دڵپاک- رێكخراوی puzzle بۆ پەرەپێدان و توێژینەوەی زانستی.
189- سەركەوت سەوادی- مامۆستای زانكۆ.
190- ژیار گۆران - خوێندكاری زانكۆی سلێمانی كۆلێجی ھونەرەجوانەكان.
191- ئاورین عزیز- ئەندازیار لە پەیوەندییەکان و کۆمپوتەر، کەنەدا.
192- سازان جلال امين.
193- باوان شێخ کریم - ژمێریار, چالاکوان.
194- دنیا نجم الدین محمد - توێژەری کۆمەڵایەتی.
195- دڵخواز محمد ڕەسوڵ-Consultant Psychiatrist.
196- جبار حمە غریب ـ شانۆکار, چالاکوان.
197- نزار محەمەد چالاکوانی مەدەنی.
198- صلاح رەشید- چالاكوان.
199- بەهێز عثمان اسماعیل- توێژەر لە دەستەی کوردستانی بۆ توێژینەوەی زانستی.
200- نور ابوبکر محمد- ئەندازیاری پلانسازی شار.
201- ئاوات علی ڕۆستم - خۆبەخش لە ڕێکخراوی سروشتی کوردستان، مامۆستا.
202- هاوژین ڕەشید- مامۆستا, بەریتانیا.
203- سەفین خەراجیانی- میوزیسیان.
204- شۆوین میر- Accountant, England
205- د. ئاسۆس ڕەسوڵ- Pharmacist.
206- شەماڵ جەودەت مستەفا - وەرگێڕی زمان - کەنەدا.
207- مانو بەرزنجی - ئەرشیفست و ڕۆژنامەوان دەستەی بەڕێوەبەری کوردکۆلێکت.
208- زانیار عومەر - خوێندکاری زانکۆ.
209- چیا یاسین - ڕۆژنامەنوس و چالاکی بواری مافی ژنان- خوێندکاری دکتۆرا.
210- دارا محەمەد سەلام- نوسەر و ئەکادیمی.
211- شلێر باهیر مەردۆخی- فیلمساز.
212- ناز نوری عارف - دادوەر.
213- ئارەزو عاصی - ئەندازیاری کشتوکاڵی.
214- -مـوسـا خــالــد-رۆژنامەنوس و چالاکوان مەدەنی.
215- ئاکام عبدالله تۆفیق - پارێزەری راوێژکار .
216- ماردين محمد حميد- ئەندازياری پلانسازی شار- بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی گەرمیان.
217- محەمەد چاوشین- ڕۆژنامەنوس، شاخەوان، ژینگەپارێز، قەڵادزێ.
218- هێمن مامەند- ڕۆژنامەنوس و چا لاکوانی سیاسی.
219- ئایسەر بابان نەوزاد.
220- تەلار كمال - چارەسازی دەرونی.
221- شاهۆ عارف- خوێندکاری ماستەر لە بواری کەمینە و ئیتنیک.
222- نازەنین محمد عەلی -ئەندازیاری شارستانی، فەڕەنسا.
223- ئاسۆ عمر محمدامین- ئەندازیاری شارستانی.
224- شەهێن محسن کریم- ئەندازیاری تەلارسازی.
225- بوار علی حسين- ئەندازیاری شارستانی.
226- بەختیار شەمەیی- نوسەر و وەرگێڕ.
227- ئەیان عوسمان - فەرمانبەر.
228- د. نجم الدين محي الدين ياسين- مامۆستای زانکۆ.
229- فاروق شێخ باقی- مامۆستای زانکۆ و پسپۆری پلانسازی شار، ئەندامی دەستەی داکۆکی لە سروشتی سلێمانی.
230- دەشنێ محمد حسین ڕشید- ئەندازیاری میکانیک.
231- إحسان إسماعیل محمود- ئەندازیاری شارستانی.
232- اسعد شێخە- ئەندازیار.
233- زەینەب دلاوەر- ئەندازیار.
234- سۆران سعید حەمە امین - ئەندازیاری شارستانی.
235- عەزیز بەکر حەمە ئەمین- ژمێریار.
236- عادل احمد عبدالكريم -ئەندازیاری ڕاوێژکاری ستراکچەر.
237- هیوا سدیق.
238- سروە شیهاب مارف- موزیسیان، پڕۆدیوسەر.
239- ئەمیرە ئەحمەد عەبدوڵا- ئەندازیاری تەلارسازی.
240- عەلی مەحمود - چالاکوان.
241- شۆڕش ئەمین - چالاکوان.
242- باڵا احمد ابراهیم -سەرپەرشتیاری هونەری، هونەرمەندی شێوەکار.
243- شلێر طاهر مصطفى- هەولێر.
244- ڕێبین ڕەزا - ئەندازیاری کشتوکاڵ، ئەندامی تیمی ڕێکخراوی ئازادبون بۆ پاراستنی ژینگە.
245- ئاکام عبدالله تۆفیق - پارێزەری راوێژکار.
246- د. دڵسۆز جەلال ئەمین.
247-عەبدوڵلا کەریم مەحمود-نوسەری بواری ئەنفال.
248-مهاباد نەجم-پارێزەری ژینگە.
249-نوا عەبدوڵڵا-خوێندکاری زانکۆ.
250-سەما جەمال- خوێندکاری زانکۆ.
251-د.رازاو مەحمود-پەرلەمانتاری خولی سێیەمی پەرلەمان
252-گەشە دارا حەفید-مافناس