سعودیه‌ له‌باره‌ى هێرشه‌كه‌ى ئه‌مریكاوه‌ په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌
  2025-06-22       358       

سعودیە ڕایگەیاند، زۆر نیگەرانە لەهێرشەکانی ئەمریکا بۆسەر ئێران، داوای لەکۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردوە هەوڵەکانی دوو هێندە بکات بۆ کۆتاییهێنان بەقەیرانەکان.

ئاوێنە: سعودیە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو تێیدا هاتوە، "ناوچەکە پێویستی بەئارامی‌و کەمکردنەوەی گرژییەکان هەیە".

لەڕاگەیەندراوەکەدا، سعودیە داوای لەکۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردوە لەمکاتە هەستیارەدا، هەوڵەکانی دوو هێندە بکات بۆ گەیشتن بەچارەسەرێکی سیاسی کە کۆتایی بەقەیرانەکان بهێنێت‌و لاپەڕەیەکی نوێ لەبەدیهێنانی ئاسایش‌و سەقامگیریی لەناوچەکەدا بکاتەوە.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، هێزەکانی ئەمریکا هێرشیکردەسەر سێ شوێنی ئەتۆمی ئێران‌و دۆناڵد ترەمپیش وتی:"هێرشێکی زۆر سەرکەوتومان کردەسەر بنکە ئەتۆمییەکانی نەتەنز، ئیسفەهان‌و فۆردۆ".

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×