دوای ئەوەی پێشتر لەلایەن پۆلیسی ئیتاڵیاوە دەستگیركرا، رەنج پشدەری، رۆژنامەنوس و چالاكوانی كاروباری پەنابەران، رایگەیاند، لە ئێستادا ئازادكراوم.
ئاوێنە: رەنج پشدەری، رۆژنامەنوس و چالاكوانی كاروباری پەنابەران، كەمێك لەمەوبەر لە پەیامێكدا نوسیویەتی"ئەمڕۆ(پێنجشەممە) لە 'رۆجێلا'م بۆ هاوکاریکردنی ئەو کەسانەی کە بەدوای ئازیزانیاندا ئەگەڕێن، بەڵام بەداخەوە راپۆرتێک دراوە لەسەر من بە پۆلیس کە هەمو ئیشەکانی من ریپۆرت کراوە بۆ ناوزڕاندنی من، سەرەرای ئەو هەمو هەوڵانەم بۆ هاوکاری خێزانە لێقەوماوەکان."
هەروەها وتوشیەتی"سوپاس بۆ هەواڵپرسینتان لەئێستادا ئازادکراوم و بەڕێ دەکەوین بەرەو شوێنی روداوەکە." ئەوەش وەك ئاماژەیەك بە شوێنی روداوی ژێرئاوكەوتنی بەلەمێكی پەنابەران لە ئاوەكانی نزیك ئیتاڵیا كە بەشێكی زۆری سەرنشینەكانی كورد بون.
پێشتر رەنج پشدهری له فهیسبوكی خۆی نوسیبوی"تەنیا لەبەرئەوەی چاوەکان لەسەر ئێمەن، لە ئێستادا لەلایەن پۆلیسی ئیتاڵیا دەسبتەسهکراوم، چونکە شکاتیان لێکردوم لەسەر کارەکانم."