د.جاسم خۆشناو
خەلاتی جیهانی ئوستانە Ostan ٢٠٢٤، لە ئیتالیا درا بە نووسەری کوردی باکور فیرات جەوەری Firat Ceweri.
ئەم خەڵاتە بە پالپشتی یونێسکۆ بۆ ئەو نووسەر، ئەدەب، وەرگێڕان، دانانی نۆتەی موسیقای و سینەما بە زمانی دایک تەرخانکراوە.
ئەم خەڵاتە بە پالپشتی هەرێمی پیێمۆنتێ Piemonte ی ئیتالیا کە دەکەوێتە باکوری وولات، سەر سنوری فەڕەنسا، لە شارۆچکەیەکی بچووک بە ناوی ئوستانە Ostana کە ژمارەی دانیشتوانی هەر سەد کەسێک دەبێ، شارۆچکەکە کەوتۆتە دۆلێک بەرزییەکەی ١٢٥٠ م و با زنجیرە شاخێکی حاسێ دەورە دراوە کە بەرزییەکەی دەگاتە ٣٨٤٠م
لەم شارۆچکە بە زمانی ئۆچیتانOcitan قسە دەکەن و زمانەکەیان، بە یاسا، لە فەوتان و نەمان، پارێزراوە. ئۆچیتانەکان یان ئۆسیتانەکان لە فەڕەنسا، ئیتالیا، ئیسپانیا و مۆنتێ کارلۆ دەژین، نزیکەی ١٢ ملیۆن کەس لە هەرێمی ئۆچیتان، لەو وولاتانەی ئاماژەی بۆ کراوە، دەژین بەلام تەنها ٢ ملیۆن زمانی ئۆچیتان بەکار دەهێنێ و لێی تێدەگات.
ئەمسال خەلاتی تایبەت درا بە نووسەر فرات جەوەری کە لە سالی ١٩٥٩ لە پارێزگای ماردین لە دایک بووە، لە تەمەنی ١٦ - ١٧ سالی دەستی بە نووسینی شیعر و هۆنراوە بە زمانی کوردی کردووە.
لە سالی ١٩٨٠ ڕوو دەکاتە وولاتی سوید و بەردەوام دەبێ لە چالاکی و نووسین بە زمانی دایک.
لە سالانی ١٩٩٢ - ٢٠٠٢ گۆڤاری کاتە نوێیەکان Nudem دەردەکات، پاشان دەبێتە دەزگای چاپەمەنی بۆ چاپکردن و ناساندنی ئەدەبی جیهانی بە خوێنەری کورد، وەک بلێی ڕێچکەی عەزیز گەردی، لە باشور، دەگرێ.
پاشان گۆڤارێک بە ناوی هاوار Hawar دەردەکات.
هەندێ لە ڕۆمانەکانی کراونەتە سویدی، ئەلمانی، ئیتالی، عەرەبی، تورکی و کوردی سۆرانی.
لە سوید زۆرجار خەلات کراوە.
بە دەیان ڕۆمانی بە زمانی کوردی نووسیووە.
یەکێک لە ڕۆمانەکانی Ez è yeki bikujim یەکێک بکوژم کراوەتە ئیتالی، بە ناوی:
Il Matto, la prostituita e lo Scrittore.
لینکی خەڵاتەکە بە زمانی ئیتالی و ئینگلیزی:
https://www.premioostana.it/en/?fbclid=IwZXh0bgNhZW0CMTAAAR0G5ntI5CV_D5qrFGY0M8fEiHbx9BuHNT9EgznNey4BYULRnT6RfwFd3UE_aem_2nimH09H9DuN2OMkz3sI4g