گەریلا ٢١ چالاکی دژی سوپای تورکیا ئەنجامدا
  2024-07-09       572       

هەپەگە ڕایگەیاند، گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە هەرێمەکانی زاپ، خواکورک و هەفتانین لە دژی سوپای داگیرکەری تورک چەندین چالاکی ئەنجامدا.

ئاوێنە: ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، لەبارەى هێرشە داگیرکارییەکانی تورکیا و بەکار‌هێنانی چەکی قەدەغەکراوی کیمیایی لە دژی گەریلاکانی ئازادیی، ڕاگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە، لە ٢١ چالاکیی گەریلاکانى یەژاستار و هەپەگەدا لە ڕۆژانی ٣٠ حوزەیران تا ٨ـی تەموز لە گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی گردی ئێف ئێم، جودی، ئامێدی، گردی بەهار و گۆڕەپانی بەرخۆدانی سەرگەلی لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، لە گردی کۆردینەی لە هەرێمی خوارک و لە گۆڕەپانی کانی بی لە هەرێمی هەفتانین چەندین هەوڵی دەوڵەتی تورک بۆ هێرش هەڵوەشێندراوەتەوە و سەنگەرێک و کامێرایەکی چاودێری لە ناو بران.

هەپەگە ئەوەشی خستەڕوو، ٧ـی حوزەیران تونێلەکانی گەریلا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئێف ئێم لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ بە چەکی قەدەغەکرا و بۆردوومان کراوە.

هەروەها ٧ و ٨ـی تەمووز لە هەرێمی خواکورک گۆڕەپانەکانی شەهید شەریف، خنێرەی سەروو، کەندەکۆڵا، لە هەرێمی گارە گۆڕەپانەکانی چەمرۆبۆتکی، یەکماڵ، دێرەش، سپیندار، خێرێ، دەشتی کافیا، لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شێلازێ، بێشیلی و دەرگەلێ، لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار، بە گشتی ٢٠ جار ئەو بە فڕۆکەی شەڕ بۆردوومان کراون.

٧ و ٨ـی تەمووز لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار و هەرێمی مەتینا گۆڕەپانی بەرخودنای سەرێ مەتینا بە هێلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردوومان کراون.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×