عەشق
  2024-07-12     

شیعر : اردلان سرفراز
ئاواز : داود بھبودی
وەرگێڕانی: پشکۆ ناکام

"''''''''''''''
عەشق وەک فڕینی باڵندەیە
عەشق خەوی ئاسکێکی کێوییە
 من میوانێکی تینووی
ژێر بارانم
عەشق کانی ئاوە
بەڵام کوشندەیە
بەو ئاو ەھراوییە
من ئەمرم
بەڵام ئەوەی بۆ عەشق مرد
تا قیامەت نەمرە
بەو ئاوە ژەھراوییە
من ئەمرم
مەرگی عاشق ھەروەک " بوون"
لووتکەی فڕینی باڵندەیە
تۆ کە خۆت مانای عەشقیت
ئەو مانایەم بەرێ، ئەی یار
درۆ بوونی ئەم دەنگە
بە گۆڕی چیرۆکەکان  بسپێرە

لە ناخی شەوا
لە تونێلی دیوارا
ناوم بێنە
ببە بە دوا
ڕێ نیشانەری زیندوو بوونم
من تۆوی ھاوارم
ببە بە خاکە چاکەکەی سەر زەمینم
دەرکەوتنی ڕاستیانەی
یاخی بوونم
ببە مایەی بە ھۆش ھاتنەوەم

عەشق، تێپەڕ بوونی سنووری بوونە
مەرگی سەرەتای چیرۆکەکەیە
من وا بەڕێوەم، مەڵێ زووە
ئەو کەسەی سەری سپارد
وەک ئێمە عاشق نەبوە
من وا بەڕێوەم ، مەڵێ زووە
بەڵام ئەوەی بە عاشقی گیانی سپارد
قەت نەمردووە


 

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×