گەنجێک "نیشتمانی نەورەسەکان" دەپارێزێت
  2024-07-26       911       

راوێژ مەحوی، کە گەنجێکی چالاکوانی ژینگەیە، کار بۆ پاراستنی "نیشتیمانی نەورەسەکان" دەکات، ئەو دەڵێت "هەزاران نەورەس لەدەربەندی رانیە نیشتمانێکیان بۆ خۆیان بنیادناوە".

دەشڵێت "پێویستە نیشتیمانی نەورەسەکان لەڕووی گەشت‌و گوزارەوە گرنگییەکی تایبەتی پێبدرێت، چونکە سیمایەکی جوانی سروشتیی بەناوچەکە بەخشیوەو لەناوەڕاستی دەریاچەی دوکاندایە".

ئا: میرخان حەسەن

ئاوێنە پڕۆژەیەکی میدیایی بەهاوبەشی لەگەڵ "قریب" بەڕێوەدەبات

ئاوێنە بۆ ماوەی دوو ساڵی داهاتوو پڕۆژەیەکی میدیایی هاوبەش بەسپۆنسەری "قەریب" بەڕێوەدەبات.

لەم پڕۆژە میدیاییەدا بایەخێکی تایبەت دەدرێت بەگەنجان‌‌و ژنان‌و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم‌و حکومەتی ناوەندی عێراق‌و هەڵبژاردنی کوردستان.

لەچوارچێوەی ئەم پڕۆژەیەدا، ئاوێنە بەشێوەیەکی پیشەیی‌ کار لەسەر ئەو  بابەتانە دەکات‌و چەندین راپۆرت‌و فیچەر پێشکەش بەخوێنەرو بینەرانی دەکات.

"قریب" بەرنامەیەکی هەرێمایەتییە بەسپۆنسەری ئاژانسی فەرەنسی بۆ پەرەپێدان "AFD‌"و لەلایەن ئاژانسی فەرەنسی بۆ گەشەپێدانی میدیایی CFI جێبەجێدەکرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×