"پارەی ئەمساڵی گەنمی جوتیاران خەرج دەكرێت"
  2019-09-25     

پەرلەمانتارێكی گۆڕان لەپەرلەمانی عێراق ئاشكرایكرد، حكومەتی عێراق رەزامەندی لەسەر خەرجكردنی پارەی ئەمساڵی گەنمی جوتیاران نیشانداوەو سەبارەت بە شایستە داراییەكانی ساڵانی رابردوی جوتیارانی هەرێمیش لەئەنجومەنی وەزیران لیژنە پێكهێنراوەو نوێنەری هەرێمیش لە لیژنەكەدا ئەندامە.

ئاوێنە: هۆشیار عەبدوڵا، پەرلەمانتاری گۆڕان لەپەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە، لەڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە بەتەلەفون پەیوەندیمان کرد بە وەزیری بازرگانی عێراق بەمەبەستی بەدواداچون بۆ پارەی گەنمی جوتیاران.

هۆشیار عەبدوڵا ئاماژەی بەوەداوە كە لەو پەیوەندییەدا وەزیری بازرگانی عێراق پێی راگەیاندوە، رەزامەندی خەرجكردنی پارەی گەنمی ئەمساڵ واتە ساڵی ۲٠۱۹ تەواو بوە و دەستدەکرێت بە دابەشکردنی.

بەپێی قسەی ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان سەبارەت بە شایستە داراییەکانی ساڵانی رابردوی جوتیارانی هەرێم، وەزیری بازرگانی عێراق پێیرایگەیاندوە کە لە ئەنجومەنی وەزیران لیژنەی بۆ پێکهێنراوەو نوێنەری هەرێمیش لەو لیژنەیەدا ئەندامە.

هۆشیار عەبدوڵا وتوشیەتی"بە نیگەرانیەوە پێمان راگەیاند بەڵێنی زیاد لە جارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە ئێمە ئەوە نەبو کە ئیحالەی لیژنەی بکا بەڵکو ئەوەبو کە سەرفی بکا چونکە ئەوە مافێکی جوتیارانە نە خێرە و نە پیاوەتی هیچ کەس و لایەک، وەزیری بازرگانی رایگەیاند کە ئەو پشتیوانی حەسمکردنی بەپەلەی ئەو مەلەفەیە و چیی لە دەسەلاتی ئەودا بێت درێغی ناکات."

ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی خستۆتەڕو كە "دەبێ بەزمانێکی توندتر بەرامبەر عادل عەبدولمەهدی و حکومەتەکەی داوای ئەو حەقە بکرێ لەو روەوە ئەوەی ئەرکی ئێمەیە رۆژێک غافڵمان نەکردوە بەڵام بە زمان و دواندنێکی توندتر دێینە سەر خەت، بەتایبەت کە ئەو چەندین جار بەلێنی دا کە بەم زوانە چارەی دەکات و لە دوایشدا گەیشتە لیژنە و لیژنە کاری."

پێشی وایە"ئەوە بە تەنها ئەرکی ئێمەی نوێنەران نیە، حەقە هەمو سێشەممەیەک لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران وەزیرەکان ئەو باسە بکەنەوە هەتا ئەم ساتە نەمبیستوە تاکە یەکجار بە جدی ئەو باسە کرابێتەوە یا خرابێتە ئەجێندای کاری ئەنجومەنی وەزیران، ئێمە لەپەرلەمان لە گفتوگۆی رەسمی باسمانکردوە و بریاری پەرلەمانیشمان بۆ دەرکردوە."

هەروەك وتوشیەتی"سەرنجی زۆر هەیە لە سەر جدی بونی حکومەتی هەرێم لەو کەیسەدا، وەک ئەوەی حکومەتی هەرێم پارەیەک نەیەتە بەردەستی خۆی یا خۆی مامەڵەی پێوە نەکا بە جدی نەیەت بەدەمیەوە لە ئیهمالیی و جدی نەبونیان ئەوە دەخوێندرێتەوە،ئەو پارەیە هیی جوتیارانی هەرێمە پیویستە جدی تر بێنە سەر خەت،هیوادارام نوێنەری هەرێم رۆڵی چالاک ببینێ لەو لیژنەیەدا کە بۆ ئەو مەبەستە دروستکراوە و لەو روەشەوە پێویستیان بەهەر هاوکاریەک بێت درێغی ناکەین."


زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×