"وەزارەتی دارایی هەرێم دانی بەهەبوونی ناوی دووبارە لەلیستی مووچەدا نا"
  2024-08-21       877       

پەرلەمانتارێک رایدەگەیەنێت، “وەزارەتی دارایی هەرێم دانی بە هەبوونی ناوی دووبارە لە لیستی مووچەدا نا”.

ئاوێنە: سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، وەزارەتی دارایی هەرێم دانی بە کەموکوڕیی لیستەکانی مووچەدا نا لە بوونی ناوی دوبارە و دوو مووچە و نەبوونی بایۆمەتری.

باس لەوەش دەکات، “وەزارەتی دارایی هەرێم لە راگەیەندراوەکەیدا بە یەک وشەش باسی کێشە گەورەکەی لیستی هێزە ئەمنییەکانی نەکرد”.

ئەو وتانەی سۆران عومەر لەکاتێکدایە ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم لەبارەی دواکەوتنی مووچەی مانگی تەمموزەوە راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتووە، “حکومەتی عێراق تەنها 0.014%ی پارەی مووچەی مانگی تەمموزی ناردووە و ئەویش تەنها یەک ملیارو 426 ملیۆنە بۆ تەمویلی مووچەی دیوانی چاودێریی دارایی و دەستەی دەستپاکی و دەستەی ژینگە.”

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×