( ئەم پەخشانە شیعرە ،نەکراوە بە گۆرانی ، داریوش ئەیخوێنێتەوە، وابزانم لە نووسینی خۆیشێتی ، زۆر گەڕام ناوی کەسم وەک نووسەرەکەی دەست نەکەووت)
وەرگێڕانی: پشکۆ ناکام
"'''''''''''''''''''''
گەر ڕۆژێک بە سەر زەمینی من گەیشتی
لە شێوە " قاڵب " ی پیرەمێردێکی
ڕەش پۆشی عەبا ڕەشی ڕیش سپی
بە زاراوەیەکی نەناس وفەرھەنگی عەرەب
و
چاوێکی سارد و ترسناک مەیە.....
دەربارەی مەرگ مەدوێ
مەچۆ گۆڕستان، گۆڕستان کۆتاییە
نابێ دەست پێ کردن بێ
ئەمجارە لەدەمی کەس مەیە
پەیمانی بەتاڵ مەیە
نەوت مەھێنە سەر سفرەکان
نانمان لەسەر سفرەکان
بھێڵەرەوە..
لە ئاو و کارەبای خۆڕایی مەدوێ
لە کۆششی ئینسان بدوێ
لە دروست کردن و ئاوەدانی
......بدوێ
لە بڕیاری کوێر مەدوێ
لە تایبەتمەندێتی و زانست وھەست
.....بدوێ
ئەی ئازادی
گەر ڕۆژێک بەسەر زەمینی
من گەیشتی
لەگەڵ " شادی"یا وەرە
بە پەچەی ڕەش و ئەقڵی بە بەرد بوو
و
ڕیشەوە مەیە..
بە مارشی سەربازی و جەنگەوە مەیە
بە ئاواز و مۆسیقا و ئاھەنگەوە وەرە
بەتفەنگی گەورەی دەستی
مناڵە بچوکەکانەوە مەیە
بە گوڵ و ماچ و کتێبەوە وەرە
لە " تەقوا " و جەنگ و شەھادەت مەدوێ
لە ئینسانیەت و ئاشتی و شەھامەت بدوێ
بۆمان لە ژیان بدوێ
لە پەنجەرەی کراوەوە بدوێ
دڵمان بە شەماڵی ئاشتی
بە ھاوڕێیەتی و عەشق ئاشناکە
فێرمان کە چۆن بژین
چوونیەتی مەرگ کاتی خۆی فێر بووین
فێری مەسەلەی " ئینسان بوون "مان کە
بە خودا " خود " دەمێکە گەیشتووین
ئەی ئازادی
گەر بە سەر زەمینی من گەیشتی
لە دڵی عاشقەکانمان
ھەنگاو بنێ
میھرەبانیت لە دڵمانا داگیرسێنە
تا ئازادی لە ناخمانا بجۆشێ
و
ئیتر چی دی پەلامارت نەیەین
لەگەڵ ھەر ھەناسەیەک
لە یادمان بی
کە تۆ لە ھەناسە ئازیز تری
بزانین کە ئازادی نیعمەت نیە
بەڵکو بەرپرسیارێتیە
فێرمان کە: کە لەبەر دەستا بوون
و
سەیرکردنی تۆ ،،ئاسان نیە
بە خۆتمان ئاشنا کە
زۆرت لەسەر نازانین
تەنھا نامەکەت بێزاری کردین
ئێمە بە پانتایی
یەک مێژوو لە تۆ ..مەحروومین
ئەی نەبینراو ترین
گەر ھاتی بە نیشانەیەکەوە وەرە تا بتناسین
ئەی ئازادی
گەر ھاتیتە سەرزەمینی ئێمە
بە ئاگاییەوە وەرە
تا لە دەروازەی ئەم شارەیا
بە شمشێر ملت نەپەڕێنین
تا لە بیرەوەری لەسەرخۆی مێژووا
نەھێڵین تۆمان لێ بدزن
تا نەچین بەھەڵەیا
بزانین بێ چەن و چوون
جێگرەوەو نیە و خۆتی..
ئەی ئازادی
" بەھای تۆ لەسەر ئەم خاکە، خوێنی
باشترین ڕۆڵەکانی ئەم خاکەیە........"
بەھای تۆ گرانترین بەھای دونیایە
بەڵام ئەم جارە
بەڵام ئەم جارە بە ئاگاییەوە وەرە
.........بە ئاگایی
.........بە ئاگایی