كەشناسی هەرێم: سبەی پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
  2024-09-06       459       

كەشناسی هەرێم پێشبینی خۆی بۆ كەشوهەوای 48 سەعاتی داهاتو بڵاوكردەوەو دەڵێت، سبەی شەممە پلەكانی گەرما كەمێك بەرزدەبنەوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرماش نزیك دەبن لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، سبەی شەممە، ئاسمان دیسان ساماڵ دەبێت بەڵام پلەكانی گەرما كەمێك بەرزتر دەبن بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ.

كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن: ھەولێر: 39، سلێمانی: 38، دھۆک: 39، کەرکوک: 41، ھەڵەبجە: 40، زاخۆ: 39، سۆران: 37، گەرمیان: 42 پلە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×