ئا: ئاوێنە
مه‌هاتما گاندی
به‌باوكی خه‌باتی ناتوندوتیژی ناوده‌برێت، یه‌كه‌مین رابه‌ری سیاسی جیهانه كه به‌دامه‌زراندنی بزاڤێكی كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌وره میلله‌ته‌كه‌ی به‌بێ په‌نابردنه به‌ر توندوتیژی به‌ره‌و ئازادی‌و رزگاری رێنمایی كرد. له‌فه‌لسه‌فه‌ی گاندیدا هه‌ر جۆره په‌نابردنه به‌ر تیرۆر‌و توندوتیژییه‌ك بۆ گه‌یشتن به‌ئامانج ناڕه‌وا‌و گوناحه.
گاندی پێیوابو "هه‌ر بزوتنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای حه‌قیقه‌ت‌و ناتوندوتیژی بنیاتنرابێت سه‌ره‌نجام هه‌ر ده‌یباته‌وه‌و سه‌رده‌كه‌وێت".
مارتین لۆسه‌ر كینگ
رابه‌ری سیاسی‌و مه‌عنه‌وی ره‌شپێستانی ئه‌مه‌ریكایه له‌پێناو یه‌كسانیدا، ئه‌و له‌نێوان ساڵانی 1955 تا 1968دا بوه ره‌مزی خه‌باتی مه‌ده‌نی.
مارتین پێیوابو كه دڵنیابه‌خشترین رێگه بۆ ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری ریشه‌یی له‌ژیانی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیدا په‌نابردنه به‌ر خه‌باتی ناتوندوتیژیی‌و سه‌رپێچی مه‌ده‌نییه نه‌ك خه‌باتی چه‌كداریی، ئه‌و ده‌یوت "ئه‌نجام نه‌دانی توندوتیژی ره‌وشی ژیانی خه‌ڵكی جوامێر‌و ئازایه".
ده‌شیوت "گه‌وره‌ترین تراژیدیا سته‌مكاری مرۆڤه خراپه‌كان نییه، به‌ڵكو بێده‌نگی مرۆڤه باشه‌كانه".
نیلسۆن ماندێلا
سه‌ركرده‌ی خه‌باتی دژ به‌جیاكاری ره‌گه‌زیی نێوان سپی پێستان‌و ره‌شپێستانی ئه‌فه‌ریقای باشوره، پاش 27 ساڵ له‌زیندانیكردن دیموكراسی‌و ئاشتی بۆ وڵاته‌كه‌ی هێنا. 27 ساڵ له‌زیندانه‌وه سه‌ركردایه‌تی به‌رگری مه‌ده‌نی‌و ئاشتیانه‌ی كرد به‌مه‌به‌ستی به‌دیهێنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئازاد‌و دیموكراسی، هه‌ر له‌زیندانیشه‌وه كتێبی "رێگه‌ی دورودرێژی ئازادی" نوسی.
ساڵی 1990 كاتێك كه له‌زیندان ئازاد كراـ هه‌ر هه‌مان رۆژ پابه‌ندبونی خۆی به‌ئاشتی نێوان سپی پێستان‌و ره‌شپێستان راگه‌یاند، سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه ساڵه‌های ساڵ بو ره‌شپێسته‌كان به‌ده‌ست سته‌مكاری كه‌مینه‌یه‌كی سپی پێسته‌وه ده‌یاناڵاند.
دالایی لاما
رابه‌ری تبتییه‌كانه، سه‌رتاسه‌ری ژیانی له‌پێناو سه‌قامگیریی ئاشتی نێوان خه‌ڵكی تبت‌و ده‌وڵه‌تی چیندا به‌خت كردوه، له‌م پێناوه‌دا له‌ساڵی 1959ه‌وه تا ئێستا له‌وڵاته‌كه‌ی دورخراوه‌ته‌وه، ئه‌و هیچ كاتێك ئاماده نه‌بوه به‌رامبه‌ر به‌پێشێلكاری مافی مرۆڤ بێده‌نگ بێت.
لاما هه‌ر له‌هه‌رزه‌كارییه‌وه كه‌وتوه‌ته ژێر كاریگه‌ریی وانه‌كانی مه‌هاتما گاندییه‌وه‌و گاندی به‌پێشه‌نگ‌و سه‌رمه‌شقی خۆی ده‌زانێت. ئه‌و كه ساڵی 1989 خه‌ڵاتی نۆبلی ئاشتی پێبه‌خشراوه، په‌نابردنه به‌ر توندوتیژی به‌كارێكی ناكرده‌نی‌و به‌دوركه‌وتنه‌وه له‌خه‌سڵه‌تی باڵای مرۆیی بون ناوده‌بات.
ڤاسلاڤ هاڤل
سه‌ركرده‌ی شۆڕشی ناتوندوتیژی "چیك‌وسلۆڤاكیا"یه، هاڤڵ رۆڵی گه‌وره‌ی هه‌بو له‌كۆتایهێنان به‌باڵاده‌ستی سۆڤیه‌ت به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌یدا، به‌دامه‌زرێنه‌ری شۆڕشه ناتوندوتیژییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا داده‌نرێت. ناوی "هاڤڵ"ی شانۆنامه‌نوس به"شۆڕشی ئاوریشمی"یه‌وه گرێدراوه، ئه‌و كه دڵسۆزانه به‌شداری له‌به‌هاری پراگدا كردبو، سه‌لماندی دوای چه‌ندین ساڵ خه‌بات‌و كۆڵنه‌دان ده‌كرێت به‌بێ توندتیژی ئاقیبه‌ت فه‌رشی دیكتاتۆری بپێچرێته‌وه‌و ئه‌گه‌ر گوناهه‌كانیشی ببه‌خشرێت، ئه‌وا پایه‌كانی دیموكراسی ره‌گداكوتاوتر ده‌بێت. ئه‌و پێیوابو كه نابێت به‌په‌نابردنه به‌ر توندوتیژی هه‌مان كار بكه‌یت كه حكومه‌ته سته‌مكاره‌كانی پێشوتر كردویانه، به‌ڵكو پێویسته به‌یه‌كجاری جڵه‌وی توندوتیژی بگریت. پێشیوابو ئه‌نجامدانی توندوتیژی هه‌روه‌ك چۆن بۆ حكومه‌ته‌كان رێگه‌یه‌كی راست‌و دروست نییه بۆ بزوتنه‌وه ناڕازییه‌كانیش به‌هه‌مانشێوه.