زەردکی ٢
  2024-09-25       1414       

زەردکی ٢، کۆمەڵە شیعرێکی نوێیە، ٩ ناونیشانی لە خۆ گرتووە، ھەمان ئەو ناونیشانەن کە لە زەردکی ١ ھەن. زەردکی ١ لە ساڵی ١٩٨٨ لە ژنێڤ/سویسرا چاپ و بڵاوکرایەوە. 
قەسیدەی یەکەم لە ساڵی ٢٠١٣ نووسراوە و دوا قەسیدەشی لە ساڵی ٢٠٢٣ نووسراوە، واتە لە ماوەی دەساڵدا ئەم پڕۆژەیە کۆتایی پێھات.
سەرباری ئەوەی ئەم دوو ئەزموونە لەسەر ھەمان بنەما دامەزراون، کەچی دوو جیھانی شیعریی، دوو ئەزموون وەک دوو جیھانبینیی، تەنانەت بە دوو زمانی شیعریی جودا نووسراون.
رەنگە، وەک دوو ئاوێنە بن بەرامبەر بە یەک دانرابێتن، یەک ئەوی تریان دەخوێنێتەوە.
شایانی باسی قەسیدەی یەکەمی زەردکی ٢ دوای ٣٧ ساڵ نووسراوە.
لەو رووەوە، سەباح رەنجدەر دەڵێ :
زەوی بە یارمەتی شیعر فۆرمی وەرگرتووە

لە زەردک II لەگەڵ ئەحمەدی مەلا بەشداری ھەست و چاودێری جیھان دەکەین و ڕەسەنایەتی بۆ شوێن دەگەڕێنینەوە. دەقەکان خاڵی سەرەتای خۆیان دامەزراندووە و خوێنەر تا پلەی چێژ و یادگە بەرزدەکەنەوە ناو  نیشانە ھاوچەرخەکانی ژیان و ئاراستەی دەکەن بۆ ناسینی وێناکردن و پەیوەندی و ھەڵگرتنەوەی پارچە کەوتووەکانی لەدەستچوو. 
زەردک II ئامرازەکانی خۆی لە زەردک I وەرنەگرتووە، یان لەناوی نەماوەتەوە،‌ بەڵکو بێلایەن و پەتییە، بەھۆی ئەوەوە دەوڵەمەندبووە. لە دەقی دووەمدا ژیان لە سەرەتاوە دەستپێدەکاتەوە و دەمانناسێت, واتە: بینایە، بینین نییە.
یەکەمجارە ڕێکەوت بکەم شاعیرێک کۆشیعرێکی بە د‌وو ئاستی شارەزایی ئەزموون بنووسێت. ئەم ئەزموون و داھێنان و دیاردەیە لە شیعری کوردیدا بەر ئەحمەدی مەلا دەکەوێت. پێی دەڵێین بیرکردنەوە و چاوی زیندووی شیعر.
سی و پێنج ساڵ نێوانیان بێدەنگییەک، یان بەردەوامبوونەوەیەکی ئێستێتیکی و سەرچاوەی نوختەی بینینە، بینینی بەدیھێنانی لەدایکبوونەوە.
لەدایکبوونی مرۆڤ تا خوداوەند. لەدایکبوونەکان دووبارەبوونەوەنین، تەکنیکی نووسینن.

ئەم کۆمەڵە شیعرە دەزگای سەردەم ھەڵدەستێ بە چاپکردنی، بە سەرپرشتی ئازاد بەرزنجی.

زۆرترین بینراو
عەلی زەیدی لەسەر هێرشەکانی سەر هەولێر هاتەدەنگ و هەڕەشە دەکات
قەیرانی دادوەری لە هەرێمی کوردستان؛ کێشەی دەستوەردانی حزبی و دابەشکردنی پۆستەکان گەیشتووەتە لوتکە
سوپای پاسداران هەڕەشەی توند لە کوەیت دەکات
تاران دەرگای گفتوگۆ دادەخات؛ ململانێی سەربازیی ئەمریکا و ئێران بە ئاڕاستەی نادیاردا دەڕوات
هاوسەرۆکی پژاک: گۆڕانکارییەکانی ناتۆ هەڵوێستی تورکیای بەرامبەر ئێران گۆڕیوە و ناوچەکە بەرەو جەنگێکی گەورە دەچێت
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراق: ده‌ست به‌سه‌ر 25 ملیار دیناری دیكه‌ی عێراقی، 200 هەزار دۆلار و بڕێك زێڕدا گیرا
باڵیۆزخانەی ئەمریكا: دروستبونی كێشه‌ بۆ گه‌شتكردن و داخستنی ئاسمانی عێراق چاوه‌ڕوانكراوه‌
وه‌زاره‌تی كاره‌با: به‌هۆی گرفتێكی ئه‌منییه‌وه‌ له‌ كێڵگه‌ی كۆرمۆر به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با كه‌مبوه‌وه‌
شاندی ئیمرالیی ده‌م پارتی دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌فدی ئاكه‌په‌و مه‌هه‌په‌: ده‌مانه‌وێت چاومان به‌ ئۆجــه‌لان بكه‌وێت
نه‌وت و كانزاكانی هه‌ولێر رێكاری نوێی بۆ دابه‌شكردنی غاز راگه‌یاند
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×