پۆلیسی ئاكرێ ڕایگەیاند، لە ئاكرێ پیاوێک تەقەی لە ژنێك كرد و كوشتی و هاوسەری ژنەكەشی برینداركردووە، بەپێی زانیارییەكان تەقەكەرەكە برای ژنە كوژراوەكەیە و بە وتەی پۆلیس هەڵاتووە.
ئاوێنه: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئاكرێ، لە ڕاگەیاندراوێكدا وتی: شەوی دووشەمە، لە گەڕەكی ڕووناكی لە سەنتەری شارۆچکەی ئاكرێ، ڕووداوێكی كوشتن ڕوویداوە و پۆلیس دەستبەجێ گەیشتوونەتە شوێنەكە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، دەركەوتووە ژنێكی ٤٠ ساڵان بە ناوی “ن. ح. ش.” لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتیی كوژراوە و تەرمەكەی گواستراوەتەوە بۆ پزیشكی دادی دهۆك و هەروەها كەسێكی دیكەی تەمەن ٥٠ ساڵان بە ناوی “ع. أ. ر.” كە هاوسەری ژنە كوژراوەكەیە برینداركراوە و ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتن كراوە بۆ وەرگرتنی چارەسەر.
بەپێی زانیارییەكان ئەو كەسەی تەقەی كردووە برای ژنە كوژراوەكەیە و پۆلیس ڕایگەیاندووە، تۆمەتیارەكە لە شوێنی تاوان هەڵاتووە و فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچووە و لێكۆڵینەوەش لە تاوانەكە بەردەوامە.