هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک بەبڵاوکردنەوەی وێنەیەک لەگەڵ مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، پەیامێکی بڵاوکردووەتەوەو دەڵێت، "خۆگیڤکردنەوەی سەرانی یەکێتی، جگە لەشپرزەیی و پەشێوی و مسۆگەریی شکست و کەوتنیان لەبەردەم قیافەی بەرزی پارتی و کاک مەسروردا ھیچ ئەنجامێکی دیکەیان نابێت."
ئاوێنه: لەدەقی پەیامەکەی هێمن هەورامیدا هاتووە، "بەپشتیوانی خوای گەورە، بەپشتیوانیی ھیمەتی دڵسۆزانی ڕێبازی بارزانی و جەماوەرە بە وەفا و ئیرادە بەھێزەکەی پارتی، لیستی 190ـی پارتیمان لە 20ـی ئۆکتۆبەر، سەرکەوتنی گەورە بەدەست دەھێنێت".
هەروا نوسیویە، "بەکوێرایی چاوی نەیارو ناحەزان، کاک مەسرور بارزانی سەرۆکایەتیی کابینەی دەیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەکات و درێژە بەو چاکسازی و خزمەتگوزاریی و حوکمرانی ھاوڵاتیان دەدات."
دهقی نوسینهكهی هێمن ههورامی:
بە پشتیوانی خوای گەورە و ھیمەتی دڵسۆزانی رێبازی بارزانی و جەماوەرە بە وەفا و ئیرادەبەھێزەکەی پارتی، لیستی ١٩٠ ی پارتیمان سەرکەوتنی گەورە لە ٢٠ ی ئۆکتۆبەر بەدەست دەھێنێت و بە کوێرایی چاوی نەیار و ناحەزان، کاک مەسرور بارزانی سەرۆکایەتی کابینەی دەیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەکات و درێژە بەو چاکسازی و خزمەتگوزاریی و حوکمرانی ھاولاتی تەوەر دەدات.
ئەو ھاشوھوش و دروشمدانە بێ بناغەیانەی گوایە کۆتایی پێ دێنن و خۆگیڤدانانەی سەرانی یەکێتی ئێستا دەیکەن جگە لە شپرزەیی و پەشێوی و مسۆگەری شکست و کەوتنیان لەبەردەم قەلافەتی بەرزی پارتی و کاک مەسرور ھیچ ئەنجامێکی دیکەیان نابێت
بو جێ بە جی کردنی دروشمەکانی سەرانی ئێستای یەکێتی، پێویستە سەرکردایەتی ئێستای ینک واز لە پۆستەکانیان بێنن و دەستلەکار بکێشنەوە بەمەش هەمو ئەو ئامانجانە دێنە دی کە لە دروشمەکانیاندا باسی دەکەن ، چونکە هەمو ئەو خەسلەتانە لە خویاندایە و ھەموو خەلکی کوردستان دەزانن کە ئەمانە چۆن بە کودەتا خویان سەپاندوە. ھاشوھوشەکەرەکان لە گەندەلترین کەسەکانی کوردستانن و ھەموو داتا و راپۆرتەکانی خالە سنورییەکانی ژێر دەسەلاتیان و ، تاکرەوی وملھوری و سەرانە سەندنەکانیان بە تەواوی ژیانی خەلکی خۆشەویستی پارێزگای سلێمانی تاڵ کردوە. جیاکاری دەکەن و بە تەمای پارچەکردنی کوردستانن.
کە واتە بو ئەوەی دروشمەکانی سەرانی ئێستای یەکێتی بە راستی بێنە دی، با خویان واز بێنن پێش ئەوەی خەلک شاربەردەریان بکەن.