دووەمین بەرهەمی نوێی ئەمساڵی نووسەر ی (پەتای بیانیپەرستیی و دێوجامەی ئایین) کەوتە بازاڕەوە!
  2024-10-22     

ئەم بەرهەمە نوێیە، لە دووتوێی (202) لاپەڕە دایە. شایانی باسە، تا ئێستە بە گشتی، (52) بەرهەمی لە بوارە جیاجیاکانی (زمانەوانی، وێژەیی، ڕۆژنامەوانی، یاد و بیرەوەری، ساتیر، مێژوو، جوگرافیا و جیۆپۆلێتیک، کۆمەڵایەتی، ڕامیاری و نەتەوەیی)دا بڵاوکردووەتەوە، بە هەمووشی (096. 12) لاپەڕەی نووسیوە.

لە پێشەکی بەرهەمەکەدا نووسیوێتی: (ماوەی پتر لە (50) ساڵە دەنووسم، هەرگیز بە دڵی هیچ کەس و لایەنێکی ڕامیاری کوردی و کوردستانی نەمنووسیوە، بەڵکوو هەرچیم بە ڕاست و درووست زانیبێ، چ لە وتار و چ لە پەرتووکەکانمدا، لە دید و باوەڕی نەتەوەیی و نیشتمانی خۆمەوە، لەبەر ڕۆشنایی بەرژەوەندی باڵای نەتەوەکەم نووسیومە و تا ماویشم، لە ئەو ڕێبازە لانادەم و هەر بە ئەو شێوەش دەنووسم، گەر تووشی چەرمەسەریەکی زۆریش بم! هەر وەک هۆنەری گەورەی کوردیش (مەحوی) فەرموویەتێ:

بەحەق هەر حەق، بەناهەق ناهەقم وتووە لە ڕۆژێ بووم

وەکوو (مەنصور)، ئەگەر بشمکۆژن، ناکەم لە حەق لادەم.

ئاخر ڕۆژێ لە ڕۆژان،  گوێم لە سرتە و بۆڵەی هیچ کەس و لایەنێ نەگرتووە، چونکە ئەو نووسەرانەی، بە دڵی خەڵک و دەسەڵاتداران دەنووسن، نووسەر نین، بەڵکوو ماستاوچین و ڕاستییەکان، لە کۆمەڵانی خەڵک دەشارنەوە، خۆشیان و جەماوەری گەل چەواشەدەکەن.)

ناوەڕۆکی پەرتووکەکە، لە ئەم بابەتانەی خوارەوە پێکهاتووە:

(پێشەکی. عە‌رەب و ئيسلام. په‌تای بیانیپه‌رستی و دێوجامه‌ی ئایین. وەڵامێ بۆ دەقپەرست و بیانیپەرستان. هێلکە و سۆسجی تورکی. کورد و وتاری ئایینی. هەرچی سمێڵی سووربوو، هەمزائاغا نییە. ئۆردووگان گەمەیەکی ترسناک بە ئاوەزی کورد دەکا. نانی کونەماسی دەخوا و پاسی چڕتاوا دەکا. کوردێکی موسوڵمان و موسوڵمانێکی کورد. تا ماڵ وەستابێ، مزگەوت حەرامە. ئەز دەقپەرست نیم. ئیسلامیزم و جیهانگیری. ئیسلامیزم و کۆمۆنیزم. ئیسلامیزم و دێمۆکراسی چەواشەکارانە. ئیسلامیزم و تیرۆر. ئیسلامیزم و ئاشتی و جەنگ. ئیسلامیزم و دەسەڵات. مێژوو خۆی دووبارەدەکاتەوە. ئیسلامیزم و چەواشەکردن. ئیسلامیزم و ڕێبازی سەلەفی. ئیسلام و ئازادی 9 بەش. ێشەوایانی ئیسلام و بێویژدانی. کورد و ئایینی هاوبەش 3 بەش. ئەنفال و دەسەڵاتی دەوڵەت 2 بەش. ئاییندەی ئایینەکان و کۆمەڵی مرۆڤ 2 بەش. کاری ڕامیاریی و ئایین. یەکگرتووی ئیسلامیی و کێشەی کورد، پێوەندی نێوان توورکیا و ئیسرایل.)

بەرهەمەکە لە ئەم شوێنانە دەسدەکەوێ:

پەرتووکخانەکان: جەمال عیرفان، غەزەلنووس، شێخ رەزای تاڵەبانی، ئاوات، وشە.

 

تێبینی: ئەم بەرهەمە، بە قازانج و مایەوە، بۆ نەخۆشخانەی (هیوا)یە.

 

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×