شه‌ممه‌, 17 ی ئایار , 2025
لە دەورووبەری باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە لەندەن تەنێكی گوماناویی تەقێندرایەوە
  2024-11-22       300       

پۆلیسی بەریتانیا بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ تەنێكی گوماناویان لە دەوروبەری باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە لەندەن تەقاندەوە، لێكۆڵینەوەكان لە ڕووداوەكە دەستیپێكردووە.

ئاوێنە: پۆلیسی بەریتانیا سەبارەت بە تەقاندنەوەی تەنێكی گوماناوی لە دەوروبەری باڵیۆزخانەی ئەمریكا، ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، ئەمڕۆ تەنێكی گوماناوییان لە دەوروبەری باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە لەندەن تەقاندەوە.

ئاماژەی بەوەشكراوە، لێكۆڵینەوەكان لە ڕووداوەكە دەستیپێكردووە و هێشتا بەردەوامن، هەروەها هێزێكی ئەمنی گەورە لە نزیك باڵیۆزخانەی ئەمریكا جێگیركراون.

ئەمە لە كاتێكدایە، تادێت گرژیی و ئاڵۆزییەكانی جیهان بە گشتیی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەو زیادبوون دەچێت، هەروەها وڵاتانی زلهێزی جیهانیش هەڕەشەی بەكارهێنانی چەكی ئەتۆم و هەڵگیرسانی جەنگی جیهانی سێیەم دەكەن.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×