تەمومژ 11 گەشتی فڕۆکەخانەی هەولێر دوادەخات
  2024-11-29       182       

بەهۆی دۆخی کەشوهەوا و هەبونی تەمەوە، 11 گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دواخران.

ئاوێنە: سەرچاوەیەک لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، ئەمڕۆ هەینی بە روداوی وت: "گەشتەکان بەهۆی دۆخی کەشوهەواوە دواخراون و هەڵنەوەشاونەتەوە".

 گەشتەکانی هاتن بۆ هەولێر کە کاتەکانیان دواخراوە ئەمانەن: عەممان – هەولێر. دۆحە – هەولێر و سێ گەشتی ئیستانبوڵ – هەولێر.

 هەروەها ئەو گەشتانەی دەبو لە هەولێرەوە بکرێن و دواخراون ئەمانەن: سێ گەشتی هەولێر – ئیستەنبووڵ. هەولێر – شاریقە. هەولێر – عەممان. هەولێر – دۆحە.

 بەگوێرەی فڕۆکەخانەی هەولێر، بڕیارە سەعات 10:00ـی سەرلە بەیانی ئەو فڕۆکانەی گەشتەکانیان دواخراوە گەشت بکەن، "ئەگەر دۆخی کەشوهەوا گۆڕانی بەسەردا نەیەت".

هاوکات بە هۆکاری جیا، گەشتێکی ئیستەنبووڵ - هەولێر و گەشتێکی سلێمانی عەممان هەڵوەشاونەتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×