لە چوارچێوەی نیگەرانییەکان سەبارەت بە دامەزراندنی ژمارەیەک فەرمانبەر لە هەڵەبجە بە بێ تێپەڕکردنی ڕێکارە ئیدارییەکان نوخشە ناسح داواکارییەکی ڕو لە حکومەت بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند"حکومەتی هەرێم ئەو نادادپەروەرییە ڕابگرێت".
ئاوێنە: نوخشە ناسح قائیمقامی هەڵەبجە نیگەرانی خۆی لەبارەی دامەزراندنی ٢٨ کەس دەربری و ڕایگەیاند: پێویستە حکومەتی هەرێم ئەو نادادپەروەرییە بوەستێنێت.
نوخشە ناسح ئاماژەی بۆئەوەش کرد کە بەڕێوبەرە گشتیەکان ڕاسپێردراون کە دەستبەکار بوون بۆ ئەو کەسانە نەکەن بە نایاسایی دامەزراون.
ئەوەش لە کاتێکدایە دامەزراندنی ٢٨ كەس لە پارێزگای هەڵەبجە بە پشتیوانی حیزبی كە ژمارەیەكیان بڕوانامەیان نییە، نیگەرانی چین و توێژەكانی لێكەوتوەتەوە دەرچوانی دانەمەزراو و بەرپرسانی ئیداری هەڵەبجە ڕایدەگەیەنن، ئەو كەسانە لەدەرەوەی ئەنجومەنی ڕاژە، هەوڵی دامەزراندنیان دراوە و بە پێوەر و ڕێكاری خاڵبەندی تێنەپەڕیون.