لە سلێمانی تەرمی هاوڵاتییەك بەكوژراوی لەنێو ئۆتۆمبێلەكەی دۆزرایەوە
  2024-12-11       1064       

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، تەرمی هاوڵاتییەك لەنێو ئۆتۆمبێلەكەی لە ناوچەی ژاڵەی سلێمانی بەكوژراوی دۆزرایەوە.

ئاوێنە: میدیای یەكێتی لە زاری وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمى کوردستانەوە بڵاویكردۆتەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی هاوڵاتییەك بە کوژراوی لەنێو ئۆتۆمبێلەکەی خۆی کە تاکسییە، لە ناوچەی ژاڵەی سلێمانی دۆزراوەتەوە و لێکۆڵینەوە لە روداوەکە بەردەوامە.

بەگوێرەی زانیارییەكان ئەو كەسەی تەرمەكەی بە كوژراوی دۆزراوەتەوە ناوی "ئومێد شێخ عەلی" بوەو شوێنەوای فیشەك بەجەستەیەوە دیار بوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×