2024-12-12   543     
رزگار لەتیف، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید ھەژار لە کەلار، ڕایگەیاند، ژمارەی گیانلەدەستدان لە رووداوەکەی دوێنێ بووە بە چوار کەس، کە سێ یان منداڵی یەک خێزانن و ئەوەی دیکەش منداڵی شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بووە.
ئاوێنە: رووداوەکە لەسەر رێگەی کەلار - باوەنوور روویدا، دوای ئەوەی شۆفێری ئۆتۆمبێلێکی تایبەت کۆنترۆڵی لەدەستدا و خۆی بە ستوونێکی کارەبادا کێشابوو.
رزگار لەتیف وتیشی: ٩ کەس لە ئۆتۆمبێلەکەدا بوون، جگە لە گیانلەدەستدانی چوار منداڵەکە، پێنجەکەی دیکەش بریندارن، دایکی سێ منداڵەکە شەوی رابردوو نەشتەرگەریی بۆ کرا و گەڕایەوە ماڵ، تەندروستیی باش.
ئەوانەی لەنێو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون، منداڵەکانی دوو خوشک بوون، ئەوانەش کە گیانیان لەدەستداوە سیانیان خوشکن و ئەوەی دیکەشیان، پوورزایانە.