وتەبێژی كۆشكی كرملین، ئەمڕۆ هەینی، رایگەیاند، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆكی روسیا ئامادەیە بۆ دیدار لەگەڵ ترەمپ،
ئاوێنە: بەپێی میدیای روسیا، دیمیتری پیسكۆف، وتەبێژی كۆشكی كرملین، ئەمڕۆ هەینی لە لێدوانێكدا وتویەتی، ڤیلادیمێر پوتین، سەرۆكی روسیا ئامادەیە بۆ دیدار و پەیوەندی لەگەڵ سەرۆكی وڵاتان لەنێویشیاندا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا.
ئەوەش لەدوای ئەوە هات كە پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا رایگەیاند، پوتین داوای كردوە كۆببینەوە، ئێمەش ئامادەكاری دەكەین بۆ كۆبونەوەكە. ئاژەی بەوەشدا كە تاوەكو ئێستا وادەی كۆبونەوەكە دیاری نەكراوە.
لەبارەی شەڕی ئۆكرانیا ترەمپ وتی، "ئێمە دەبێت کۆتایی بەم جەنگە بهێنین، ئەم جەنگە گێژاوێکی خوێناوییە."