ئاسایشی سلێمانی بڵاوی كردەوە، ڕێنمایی دەدەینە بەکارهێنەرانی (کارتە بانکییەکان) لەکاتی گەشتەکانیان لە فڕۆکەخانە و دەروازە سنوورییەکان، كە گەشتیار، جگە لەکارتی بانکی خۆی نابێت هەڵگری هیچ کارتێکی تربێت، بە پێچەوانەوە تۆمەتبارە بە یاسای سپیکردنەوەی دراو و پارەدارکردنی تیرۆر ژمارە (٣٩ـی ساڵی ٢٠١٥).
ئاوێنە: ئاسایشی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا چەند ڕێنماییەکی بۆ بەکارهێنەرانی (کارتە بانکییەکان) لەکاتی گەشتەکانیان لە ( فڕۆکەخانە و دەروازە سنوورییەکان) ڕاگەیاند.
هۆشدارییەكەی ئاسایشی سلێمانی خۆی لەم خاڵانەی خوارەوەدا دەبینێتەوە:-
١- گەشتیار، جگە لەکارتی بانکی خۆی نابێت هەڵگریی هیچ کارتێکی تربێت، بە پێچەوانەوە تۆمەتبارە بە یاسای سپیکردنەوەی دراو و پارەدارکردنی تیرۆر ژمارە (٣٩ـی ساڵی ٢٠١٥).
٢-ئەگەر گەشتیار هەڵگری چەند کارتێکی بانکی بوو، کە بەناوی خۆیەوە نەبوو، گەشتیار و خاوەنی کارتەکان بەرپرسیارن بەرامبەر بە یاسا و کارتە بانکییەکان دەستی بەسەردا دەگیرێت و بلۆک دەکرێن.
٣-کڕینەوە یان بەکرێدانی کارتە بانکییەکان کارێکی نایاساییە، بەپێچەوانەوە مامەڵەکار و خاوەنی کارتەکە ڕووبەووی یاسا دەکرێنەوە.
٤- داواکارین لە هاوڵاتیان پارێزگاری لە بەڵگەنامە کەسییەکانیان بکەن، ڕێگە نەدەن بەکار بهێنرێت بۆ ئەم مەبەستە.