ورده‌كاری رفاندنی ئۆجه‌لان له‌دیدی پارێزه‌ره‌كه‌یه‌وه
ئا: بارام سوبحی
كه‌یسه‌كه‌ی ئۆجه‌لان به‌ڕونی نیشانی‌دا كه چۆن یاساكانی مافی مرۆڤ پشتگوێ ده‌خرێن، ئه‌گه‌ر بێت‌و به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسیه‌كان بخاته ژێر هه‌ڕه‌شه‌وه. ئه‌مه وته‌ی پارێزه‌ره هۆڵه‌ندییه‌كه‌ی ئۆجه‌لانه كه له‌كتێبی گه‌شته بێ ئاكامه‌كانی سه‌ركرده‌یه‌كدا، ورده‌كاری ئه‌و پیلانگێڕییه نێوده‌وڵه‌تییه ئاشكراده‌كات كه بوه هۆی ده‌ستگیركردنی ئۆجه‌لان له‌لایه‌ن توركیاوه.
كتێبی (گه‌شته بێ ئاكامه‌كانی سه‌ركرده‌یه‌ك: نهێنیه‌كانی ده‌ستگیركردنی ئۆجه‌لان) له‌نوسینی خانمه پارێزه‌ری تایبه‌تی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان (بریتا بوله‌ر)ه، رێكه‌وت ئیسماعیل لههۆڵهندییهوه كردویه‌تی بهكوردیو ده‌زگای ئایدیا له‌دوتوێی (380) لاپه‌ڕه‌دا چاپی كردوه.
له‌باره‌ی كتێبه‌كه‌یه‌وه نوسه‌ر ده‌ڵێت: ئه‌م كتێبه چیرۆكی گه‌شته بێئاكامهكانی ئۆجه‌لان لهزمانو دیدی یه‌كێك لهپارێزهرهكانییهوه ده‌گێڕێته‌وه، گه‌شتێك لهدیمهشقهوه دهستپێدهكاتو له‌توركیادا كۆتایی پێدێت... هه‌وڵمداوه روداوه راسته‌قینه‌كان زۆر بهڕاستگۆیانهو ئه‌مانه‌ته‌وه شرۆڤه بكه‌م.. به‌ڵام له‌به‌ر باری ئاسایش‌و پاراستنی گیانی كه‌سایه‌تییه‌كان، ناوی ته‌واوی هاوه‌ڵه‌كانی ئۆجهلانو ته‌نانه‌ت ناوه نهێنیهكانیشم گۆڕیون.
توركیا: پارله‌مان یان ئۆجه‌لان؟
له‌كۆتایی ساڵی (1998)دا توركیا له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنی پارله‌ماندا بو، گومان له‌وه‌دا نه‌بو بوڵه‌ند ئه‌جه‌وید ده‌دۆڕێ، بۆیه ده‌یویست شتێك به‌ده‌ست بهێنێت كه سه‌ركه‌وتنی مسۆگه‌ر بكات به‌نمونه ده‌ستگیركردنی ئۆجه‌لان كه ماوه‌ی پانزه ساڵ بو له‌سوریا داڵدهدرابو، ئه‌مه‌ریكاش به‌ڵێنیدابو بهتوركیا بۆ ئه‌م كاره هاوكاری بكات. چونكه ئه‌مه‌ریكا ده‌یویست په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا به‌چه‌سپاوی بهێڵێته‌وه‌و بتوانێت بنكه‌ی ئاسمانی ئه‌نچه‌رلیك به‌كاربهێنێت.
ئه‌مه‌ریكا نه‌ك ته‌نها رێگای بهتوركیا دا هه‌ڕه‌شه‌ی جه‌نگ له‌سوریا بكات، به‌ڵكو خۆیشی ژێربه‌ژێر چه‌ندین داخوازی هه‌ڕه‌شه‌ئامێزی له سوریا كرد، بۆ ئه‌وه‌ی ناچاری بكات ده‌ستبه‌رداری ئۆجه‌لان ببێت. سه‌ره‌نجام ئۆجه‌لان سوریای به‌ره‌و روسیا جێهێشتو پاشان چوه ئیتالیا. به‌ڵام ئیتالیاش نه‌یتوانی به‌رگه‌ی فشاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا بگرێت.
روسیا: رێبه‌ر به‌ئه‌فسه‌ر
حكومه‌تی روسیا ئۆجه‌لان ناچارده‌كات وڵاته‌كه‌ی به‌جێبهێڵێت، بۆیه رێبه‌ری په‌كه‌كه عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان له(12/11/1998) گه‌یشته رۆما. به‌گه‌یشتنی بۆ رۆما شوێنی ئۆجه‌لان بۆ توركیا ئاشكرا بو، چونكه لهمامهڵهیهكدا له‌گه‌ڵ توركیا، به‌رامبه‌ر به‌ئازادكردنی ئه‌فسه‌رێكی پله‌داری روسی كه له‌توركیا زیندانی بوه، روسیا شوێنی تازه‌ی ئۆجه‌لانی بۆ توركیا ئاشكراكرد.
كاتێ ئۆجه‌لان بۆ یه‌كه‌مجار له‌ڕوسیا هاته‌ده‌ر، نه‌ك ته‌نها له‌سه‌ر داوه‌تنامه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌پارله‌مانتارانی ئه‌و وڵاته به‌ره‌و رۆما به‌ڕێكه‌وت، به‌ڵكو خودی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتالیا ئاگاداری ئه‌م كاره بوه‌و ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بوه. به‌ڵام حكومه‌تی ئیتالیا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌م سه‌ردانه شادمان نه‌بو. ئیتاڵیا ماوه‌یه‌كی باش چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌بو كه ئه‌ڵمانیا به‌پێی ئه‌و یاداشتی ده‌ستگیركردنه‌ی كه كاتی خۆی بۆ ئۆجه‌لانی ده‌ركردبو، داوای راده‌ستكردنی بكات، به‌ڵام حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا پاشان ئاشكرای كرد كه ده‌سته‌به‌رداری ئه‌و داوایه بوه‌و نایه‌وێت ئۆجه‌لانی راده‌ست بكرێت. پاشان حكومه‌تی توركیا راسته‌وخۆ هۆشداری دایه ئیتالیا كه ئه‌گه‌ر بێت‌و ئۆجه‌لانی راده‌ست نه‌كاته‌وه، ئه‌وه ئیتالیا ناچاره خۆی ئۆجه‌لان بداته دادگا‌و حوكمی بدات.
پۆلیسخانه‌ی ئۆجه‌لان له‌ئۆستیا
ئۆجه‌لان پاش ئه‌وه‌ی ده‌گاته رۆما بۆ ماوه‌یه‌ك له‌نه‌خۆشخانه بۆ ئه‌نجامدانی پشكنینی گشتی ده‌مێنێته‌وه، له‌م رێگه‌یه‌وه ئیتالیا ده‌یویست بۆ ماوه‌یه‌ك هاتنی ئۆجه‌لان بۆ رۆما به‌نهێنی راگرێت. پاشان گواسترایه‌وه بۆ خانویه‌ك له‌ئۆستیا كه سێ چاره‌كه كاژێر له‌ده‌ره‌وه‌ی رۆما بو. خانوه‌كه‌ش خانویه‌كی ئاسایی بو، له‌لایه‌ن پۆلیسی ئیتالیه‌وه زۆر به‌توندی خرابوه ژێر كۆنترۆڵه‌وه. هیچ كه‌س بۆی نه‌بو لهجادهوه ههروابێتو بڕوات. له‌ناو ماڵه‌كه‌دا ژماره‌یه‌كی زیاتری پۆلیس هه‌بون، تفهنگو چه‌كی قورسیان هه‌ڵگرتبو، هه‌مو یه‌ك جۆر جلیان پۆشیبو، شوێنه‌كه زیاتر لهپۆلیسخانه ده‌چو.
بوله‌ر چیرۆكی یه‌كه‌م دیداری له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان ده‌گێڕێته‌وه‌و ده‌ڵێت: ئۆجه‌لان پێیوتم چی به‌باش ده‌زانن ئه‌وه بكه‌ن، له‌یادی نه‌كه‌ن ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌كه په‌یوه‌ست نییه به‌خودی خۆمه‌وه، ئه‌مه مه‌سه‌له‌و چاره‌نوسی میللهتهكهمه، مه‌سه‌له‌ی كورد ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێت من له‌به‌رئه‌وه هاتومه‌ته ئه‌وروپا. ئه‌وروپییه‌كان ده‌بێت ئه‌وه تێبگه‌ن كه پرسی كورد پرسی ئه‌وروپایشه.
رێگای سویسرا داده‌خرێ
حكومه‌تی ئیتالیا فشار ده‌خاته سه‌ر ئۆجه‌لان بۆ جێهێشتنی وڵاته‌كه‌ی، هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌شی لێده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر بێت‌و له‌ڕۆما بمێنێته‌وه ئه‌وه به‌بێ سێ‌و دو ده‌بێت بچێته زیندانه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ئۆجه‌لان خۆی به‌خۆشی نه‌ڕوات، ئه‌وه ده‌رده‌كرێته ده‌ره‌وه. پارێزه‌ره ئیتالییهكانیشی پێیان راگه‌یاندبو كه ساڵانێكی درێژ له‌زیندان ده‌مێنێته‌وه به‌رله‌وه‌ی ئاشكرا بێت كه داخۆ ئیتالیا ده‌توانێت خۆی دادگایی بكات یان نا؟
بوله‌ر ده‌ڵێت: ئۆجه‌لان پێیوتم نامه‌وێت لێره بمێنمه‌وه، چونكه له‌وه ناچێت هیچم بۆ گه‌له‌كه‌م پێ بكرێت، ئه‌گه‌ر ساڵانێكی درێژیش له‌زینداندا بم ئه‌وه بارودۆخه‌كه خراپتر ده‌بێت. هه‌ر له‌م كاته‌دا بڕیارنامه‌یه‌كی حكومه‌تی سویسرا ده‌گاته ئۆجه‌لان، كه تیایدا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه هه‌تا پێنج ساڵی دیكه ئۆجه‌لان بۆی نییه سه‌ردانی ئه‌و وڵاته بكات، ئه‌مه‌ش ئۆجه‌لان زۆر نیگه‌ران ده‌كات، چونكه بیرۆكه‌ی ئۆجه‌لان ئه‌وه‌بو له‌كاتی رۆیشتنی له‌ئیتاڵیا روبكاته سویسرا. به‌بڕوای بوله‌ر بڕیاره‌كه‌ی سویسرا له‌ژێر فشاری توركیا‌و ئه‌مه‌ریكادا بوه.
سه‌روه‌زیر تكادهكات
دوایین قۆناغه‌كانی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئیتالیا ده‌گاته ئه‌وه‌ی ماسیمۆ دهلیمای سه‌رۆك وه‌زیران، په‌یوه‌ندی بهئۆجهلانهوه دهكاتو پێی راده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌گه‌ر له‌ئیتالیا بمێنێته‌وه ئه‌وه حكومه‌تی ئێستا هه‌ره‌س ده‌هێنێت. گوایه پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كان سه‌رقاڵی دانانی پیلانێكن بۆ روخاندنی حكومه‌ت ئه‌گه‌ر بێت‌و ئۆجه‌لان له‌پشتیوانی زیاتر به‌هره‌مه‌ند بێت، چونكه ده‌ڵێن حكومه‌تی ئیتالیا هاوكاری ئه‌وی كردوه بۆ ئه‌وه‌ی بگاته ئه‌وروپاو شوێنی حه‌وانه‌وه‌شی بۆ دابینكردوه.
بوله‌ر ده‌ڵێت: ئۆجه‌لان نه‌یده‌ویست ئه‌و حكومه‌ته زیاتر توشی گرفت بكات، بۆیه بڕیاریدا به‌یه‌كجاری ئیتالیا به‌جێبهێڵێت. ئێواره‌ی (16/1/1999) یه‌كێك له‌هاوكاره‌كانی ئۆجه‌لان به‌ناوی جۆن، بوله‌ر ئاگادارده‌كاته‌وه كه دوێنێ ئێواره ئۆجه‌لان گه‌یشتۆته روسیا، به‌ئامانجی ئه‌وه‌ی بۆ هه‌میشه له‌وێ بمێنێته‌وه.
بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌و نیوێك له‌شوێنێكی نهێنی له‌ده‌وروبه‌ری مۆسكۆ ئۆجه‌لان خۆی حه‌شارده‌دات، به‌رپرسی په‌كه‌كه‌ش له‌روسیا ده‌ڵێت: ئۆجه‌لان به‌بێ رێگه‌دانی فه‌رمی حكومه‌تی روسیا چۆته ئه‌و وڵاته‌و ئه‌وه‌ش مه‌ترسی جدی له‌سه‌ر ژیانی په‌یداده‌كات.
ئاسمانی هۆڵه‌ندا داده‌خرێ
دواتر ئۆجه‌لان بڕیارده‌دات بگه‌ڕێته‌وه بۆ یۆنان، بۆیه به‌بێ ئاگاداری‌و وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی حكومه‌تی یۆنان ده‌گاته ئه‌سینا، له‌به‌رانبه‌ردا یۆنان ماوه‌ی (12) كاژێری بۆ داده‌نێ تاوڵاتهكهی به‌جێبهێڵێت. له فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازی ئه‌سینا هه‌واڵگری یۆنان فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ ئاماده‌ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌و شاری مینسك له‌ڕوسیای سپی بیبات، له‌وێشه‌وه به
فڕۆكه‌یه‌كی دیكه‌ی تایبه‌ت له‌ڕێگای پایته‌ختی لاتڤیاوه به‌ره‌و رۆته‌ردام بكه‌وێته ڕێ. چونكه ئۆجه‌لان رایگه‌یاندبو پێی خۆشه بچێت بۆ هۆڵه‌ندا، چونكه متمانه‌ی ته‌واوی به‌سیستمی یاسایی هۆڵه‌ندا هه‌یه.
دوای نیوكاژێر له‌فڕینی فڕۆكه‌كه، یه‌كێك له‌فڕۆكه‌وانه‌كان له‌ڕێگای تاوه‌ری چاودێری فڕینی ئه‌سیناوه په‌یامێكی كراوه‌ی پێده‌گات، په‌یامه‌كه‌ش لهسكرتێرهكهیهوه بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان ئاراسته‌كراوه، ئه‌و وه‌زیره له‌كۆنگره‌ی داڤۆسه‌وه به‌ره‌و ئه‌سینا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و فه‌رمان ده‌كات به‌رله‌وه‌ی بگاته‌وه یۆنان ده‌بێت سه‌ركرده كورده‌كه له‌ئه‌سینا نه‌مابێت. ئه‌م په‌یامه‌ش به‌كراوه‌یی هاتبو بۆ ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌كانی ئه‌و ده‌وروبه‌ره بیبیستن، به‌مه‌ش هه‌واڵه‌كه ده‌گاته ده‌زگا جاسوسییه‌كانی له‌نمونه‌ی (CIA)، به‌مه‌ش هه‌مو نه‌خشه‌ی داڕێژراو بۆ گه‌یشتنه هۆڵه‌ندا ده‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه.
دوای دو كاژێر فڕین ده‌گه‌نه مینسكو له‌وێ چوار كاژێر چاوه‌ڕوانی گه‌یشتنی فڕۆكه‌كه‌ی ریگا ده‌بن. به‌ڵام دوای شه‌ش كاژێر چاوه‌ڕوانی لهمینسك، فڕۆكه‌كه‌ی ئۆجه‌لان دیسان به‌ره‌و یۆنان كه‌وته‌وه فڕین. چونكه به‌بڕیاری حكومه‌تی هۆڵه‌نداو بۆ رێگرتن له گه‌یشتنی ئۆجه‌لان ته‌واوی ئاسمانی هۆڵه‌ندا به‌رامبه‌ر به‌فڕینی ئاسمانی دادهخرێو رێگا به‌نیشتنه‌وه‌ی هیچ فڕۆكه‌یه‌ك نادرێت.
ئه‌فریقا.. سه‌ره‌تای داوه‌كه
دوای گه‌یشتنه‌وه‌ی به‌یۆنان، حكومه‌تی یۆنان ماوه‌ی سێ رۆژ مۆڵه‌ت به ئۆجه‌لان دهداتو ره‌وانه‌ی دورگه‌ی كۆرفوی ده‌كه‌ن، له‌وێش ده‌یبه‌نه سهربازگهیهكو رێگه‌ش بهخۆیو هاوكاره‌كانی ناده‌ن ته‌له‌فۆن به‌كاربهێنن. له‌و ماوه‌یه‌دا حكومه‌تی یۆنان پێشنیار ده‌كه‌ن بۆ ئۆجه‌لان كه به‌ره‌و وڵاتێكی ئه‌فه‌ریقی بڕوات، بۆ نمونه‌ش یهمهنو سودان‌و لیبایان باسكردبو، به‌ڵام ئۆجه‌لان ئه‌و سێ ده‌وڵه‌ته‌ی ره‌تكردبوه‌وه.
ده‌زگای هه‌واڵگری یۆنان پلانێكی نوێ داده‌ڕێژێت، گوایه قسه له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌كه‌ی نیلسۆن ماندێلا كراوه به‌ناوی (جۆرج بیزۆس)و وتویه‌تی كه ئه‌فه‌ریقای باشور ئاماده‌یه ئۆجه‌لان وه‌ربگرێت، به‌ڵام لانیكه‌م پێویستی به‌ده رۆژ هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌كارییه‌كانی وه‌رگرتنی ئۆجه‌لان دابین بكات، بۆیه هه‌تا ئه‌و ده رۆژه ده‌زگای هه‌واڵگری یۆنان له‌باڵێوزخانه‌ی وڵاته‌كه‌یان له كینیا داڵدهدهی ده‌ده‌ن. جگهلههاوهڵهكانی نابێت كه‌سی تر بزانن كه له‌نایرۆبی ده‌بن. ئه‌وه‌شیان به‌ئۆجه‌لان راگه‌یاندبو كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی یۆنان بڕیاریداوه سیاسه‌تی خۆی له‌مه‌ڕ ئۆجه‌لان بگۆڕێت‌و هه‌ر هاوكارییه‌كی پێویست بێت پێشكه‌شی ده‌كرێت، له‌سه‌ر بناغه‌ی ئه‌م به‌ڵێنانه ئۆجه‌لان بڕیاریدا بهپێشنیارهكه قایل بێت.
بەڕ ێكهوتن به‌ره‌و كینیا
ده‌زگای هه‌واڵگری یۆنان فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت ئاماده‌ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕۆژی (1/2/1999) كاژێر ده‌و نیوی شه‌و به‌ره‌و نایرۆبی بفڕێت، به‌ئۆجه‌لان راده‌گه‌یه‌نرێت كه جۆرج كۆستاولاسی باڵێوزی یۆنان له‌كینیا له‌فڕۆكه‌خانه پێشوازی لێده‌كات‌و راسته‌وخۆ بۆ نێو باڵێوزخانهكهی ده‌گوێزێته‌وه، به‌ڵام یۆنانییه‌كان كۆپی پاسپۆرت‌و جۆری فڕۆكه‌كه‌و كاتی گه‌یشتنی فڕۆكه‌كه ده‌ده‌نه پۆلیسی كینیا، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی بهفڕۆكهخانهكه ده‌ستگیربكرێت.
روداوێك ده‌بێته هۆی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌م پلانه، چونكه كاتێك ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی ئۆجه‌لانی تێدایه ده‌گاته فڕۆكه‌خانه، خۆی ده‌كێشێت به باڵێكی فڕۆكه‌كه كه له‌جۆری فاڵكۆن ده‌بێ، به‌م هۆیه‌وه فڕۆكه‌كه په‌كی دهكهوێتو فڕۆكه‌یه‌كی دیكه له‌جۆری چالینجهر ئاماده‌كرێت، سه‌ره‌نجام له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ئۆجه‌لان سه‌رله‌به‌یانی بگاته نه‌یرۆبی له‌نیوه‌ڕۆدا ده‌گات، به‌وته‌ی باڵێوزهكه به‌وهۆیه‌وه كینیهكان سه‌ریان لێ تێكده‌چێت‌و رێگه به‌ئۆجه‌لان ده‌ده‌ن بۆ ماوه‌ی دو هه‌فته له‌ناو باڵێوزخانه‌ی یۆنان بمێنێته‌وه.
له‌و ماوه‌یه‌دا له‌كینیا ئۆجه‌لان سێ كه‌سی له‌گه‌ڵ بوه، ئه‌وانیش پیاوێك به‌ناوی كه‌ریم‌و سێ ئافره‌ت بون. پێنج رۆژ دوای ده‌ستگیركردنی ئۆجه‌لان رێگه به‌كه‌ریم ده‌درێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ سوید، چونكه هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی سویدی بوه. پێنج رۆژ دواتریش سێ ئافره‌ته‌كه ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ یۆنان.
كۆتایی ژیان له‌نایرۆبی
له‌ماوه‌ی ئه‌و دو هه‌فته‌یه‌دا باڵێوزهكه له‌ژێر فشار‌و رێنمایی ههواڵگریو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یدا، چه‌ندینجار پێشنیارده‌كات بۆ ئۆجه‌لان كه پێكه‌وه لهباڵێوزخانهكه بچنه ده‌ره‌وه، به‌ڵام ئۆجه‌لان هه‌موی ره‌تده‌كاته‌وه. تاسه‌ره‌نجام به‌رپرسی ده‌زگای هه‌واڵگری یۆنان دێت بۆ باڵێوزخانهكهو ده‌ڵێت ده‌بێت ئێستا ئۆجه‌لان له‌كینیا نه‌مێنێت، پۆلیسێكی كینی ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر ئۆجه‌لان نه‌یه‌ت ئه‌وه ناچارده‌بین به‌هێز بێینه ناو باڵێوزخانهكهو ده‌ستگیری بكه‌ین یان بیكوژین.
دواجار ئۆجه‌لان به‌یاوه‌ری باڵێوزهكه بینای باڵێوزخانه‌كه جێده‌هێڵێت، به‌و مه‌رجه‌ی به‌ره‌و وڵاتێكی ئه‌وروپی به‌رن، به‌ڵام له‌به‌ر ده‌رگای باڵێوزخانه‌كه چوار ئۆتۆمبێلی جۆری جێبی پۆلیسی كینی وه‌ستاون، به‌زۆر ئۆجه‌لان له ئۆتۆمبێلی باڵێوزهكه دادهگرنو رێگه لههاوهڵهكانیشی ده‌گرن بچنه ناو هه‌مان ئۆتۆمبێله‌وه، ده‌ڵێن له‌فڕۆكه‌خانه یه‌كتر ده‌بیننه‌وه‌و ئۆتۆمبێله‌كه زۆر به‌خێرایی دههاژون، كاتێك هاوه‌ڵه‌كانی ئۆجه‌لان ده‌گه‌نه فڕۆكه‌خانه‌كه، ده‌بینن ده‌رگای جێبه‌كه كه ئۆجه‌لانی تیابوه كراوه‌ته‌وه‌و كه‌سی تێدانه‌ماوه، ئۆجه‌لانیش له‌وساته‌دا له‌نێو فڕۆكه‌یه‌كی توركی بوه له‌ڕێگایدا به‌ره‌و توركیا.
دورگه‌ی ئیمرالی
ئۆجه‌لان له‌توركیا له‌دورگه‌ی ئیمرالی زیندانی ده‌كرێت، دورگه‌كه ده‌كه‌وێته ده‌ریای مه‌ڕمه‌ڕه‌وه، په‌نجا كیلۆمه‌تر له‌باشوری ئه‌سته‌نبوڵه. له‌ساڵانی سیه‌كانه‌وه وه‌ك زیندان به‌كارده‌هێنرێت. پاش كوده‌تای ساڵی (1961) عه‌دنان مه‌نده‌ریس سه‌رۆك وه‌زیرانی ئهوكاتو دوان له‌وه‌زیره‌كانی هه‌تا كوشتن‌یان له‌م زیندانه‌دا ده‌ستبه‌سه‌ر بون. هه‌روه‌ها ده‌رهێنه‌ری كورد یه‌ڵماز گۆنای له‌م زیندانه‌دا توندكرابو. گرتوخانه‌كه جێگه‌ی نزیكه‌ی دوسه‌د زیندانی تێداده‌بێته‌وه، به‌ڵام حكومه‌تی توركیا ته‌واوی زیندانه‌كانی دیكه‌ی گواستنه‌وه‌و ئۆجه‌لان به‌ته‌نها خۆی له‌و دورگه‌یه زیندانییه.
مۆسادو پێنج ملیۆن دۆلار
دوای ده‌ستگیركردنی ئۆجه‌لان، سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری توركیا نه‌جاتی بلیجان ئاشكرای كرد هه‌ر له‌سه‌ره‌تای كاره‌كه‌وه ده‌زگای هه‌واڵگری ئیسرائیل "مۆساد" زۆر به‌وردی به‌شداری له‌ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا كردوه‌و به‌شوێن ئۆجه‌لاندا گه‌ڕاوه. پاش رۆیشتنی ئۆجه‌لان له‌ڕۆما، مۆساد به‌رده‌وام زانیاری تایبه‌ت به‌شوێنی مانه‌وه‌ی داوه بهتوركیا. بلیجان ده‌ڵێت: له‌ده‌ستگیركردنی ئۆجه‌لاندا ده‌بێت سوپاسێكی زۆری مۆساد بكرێت كه رۆڵێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی گرنگی هه‌بو.
سه‌ره‌تای مانگی ئایار، واته سێ مانگ دوای رفاندنی ئۆجه‌لان، ئه‌ندام پارله‌مانێكی كینیا ئاشكرای كرد چه‌ند كاربه‌ده‌ستێكی حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی پێنج ملیۆن دۆلاریان وه‌ك پاداشتی هاوكاریكردن له‌ڕفاندنی ئۆجه‌لان له‌توركیا وه‌رگرتوه. حكومه‌ت ئه‌و وته‌یه‌ی پشتڕاست نه‌كرده‌وه‌و پارله‌مانیش لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی پێكهێنا، به‌ڵام هیچ ئه‌نجامێك له‌مباره‌یه‌وه به‌دیار نه‌كه‌وت.
په‌كه‌كه‌و ئه‌وروپا
بوله‌ر ده‌ڵێت پێده‌چێت هه‌ركام له‌هاوه‌ڵه كورده‌كانی ئۆجه‌لان (ئه‌لیكس، جۆن، زێڕین) ده‌ستیان لهگرتنهكهی ئۆجه‌لانی هاوڕێیاندا هه‌بێت، بۆیه له‌ناوخۆی په‌كه‌كه‌دا ره‌وشه‌كه به‌بێ لێپێچینه‌وه‌و تۆمهتو لۆمه به‌خشینه‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به به‌رپرس ناسران به‌رامبه‌ر به‌و فیاسكۆیه تێنه‌په‌ڕی. به‌ڵكو چه‌ند كه‌سێكی راوێژكار‌و نوێنه‌ری په‌كه‌كه له‌چه‌ندین شوێندا به‌رپرسیارێتیان خرایه ئه‌ستۆ، چه‌ندین كه‌سیش خۆیان كشانده‌وه‌و وازیان هێنا.
لهكۆبهندی سهرنجهكانیدا، بریتا بوله‌ر ده‌ڵێت: كه‌یسه‌كه‌ی ئۆجه‌لان به‌ڕونی نیشانی‌دا كه چۆن یاساكانی مافی مرۆڤ (كه ئێمه هه‌ندێكجار ره‌نگه به‌ئاسانی وابزانین ئیتر ئه‌و مافانه چهسپیونو سروشتی بون له‌كۆمه‌ڵگادا) پشتگوێ ده‌خرێن، ئه‌گه‌ر بێت‌و به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسیه‌كان بخاته ژێر هه‌ڕه‌شه‌وه.
د. مەحمود عوسمان: ئۆجەلان دوجار بەقسەی نەکردم
وەرگێڕی کتێبەکە دیمانەیەکی لەگەڵ سیاسەتڤانی ناسراوی کورد د. مەحمود عوسمان سازداوە، د.مەحمود دەڵێت: من بەڕێز ئۆجەلان لەساڵی (١٩٧٨)ەوە دەناسم، زۆرجار یەکترمان دیوە، ئاڵوگۆڕی بیروباوەڕمان دەکرد، قسەمان دەکرد. ھەروەھا دەڵێت: من ئەو بۆچونەم ھەبو لەسوریا دەرچو بچێتە شاخ، چونکە ھەمو سەرکردەکانی دیکەی کورد لەگەڵ پێشمەرگەکانیاندا لەشاخ بون.
ئەوکاتەی ئۆجەلان لەڕۆما دەبێت وەفدێکی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد کە پێکھاتبون لە: د.مەحمود عوسمان، د.نوری تاڵەبانی، زوبێر ئایدار، عەزیزی ماملێ دەچنە دیدەنی ئۆجەلان. د. مەحمود دەڵێت: پێمانوت ئێمەو کۆنگرەش بۆچونمان وایە نابێت لەئیتالیا دەربچیت. بەحەرفی پێموت وەکو چۆن یەکء یەک دەکاتە دو، ئاوا پێمگوت ناردنت بۆ ئەفریکا واتە لەناو فڕۆکەکەدا دەتڕفێنن یان گەیشتیتە ئەوێ دەتڕفێنن.
پێش دادگایکردنی ئۆجەلان دو پارێزەری ئۆجەلان دەچنە لەندەنء د.مەحمود دەبینن، د.مەحمود سێ پێشنیار ئاراستەی ئۆجەلان دەکات: ئەوانیش یەکەم: بڵێت من ئیعتراف بەم دادگاییە ناکەم، چونکە حکومەتێک دایناوە ئیعتراف بەمیللەتەکەی من ناکات. دوەم: بڵێت من تورکی نازانمء وەرگێڕم بۆ دابین بکەن، سێیەم: بڵێت ھەرچی رویداوە من لێی بەرپرسمء ئاگادارم، چونکە جەنگ ھەبوە. وتم ئەگەر ئۆجەلان ئەو سێ شتە بکات لەجیاتی تورکیا ئۆجەلان دادگایی بکات، ئۆجەلان تورکیا دادگایی دەکات. بەڵام وەڵاھی ھەرسێکی پێچەوانە کردەوە.