2025-02-14   815     
پێگەیەکی بەغداد ئەلیەوم، ئاشکرایدەکات، ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆدەبنەوە و پرسی پێکهێنانی حکومەت تاوتوێدەکەن.
ئاوێنە: پێگەی بەغداد ئەلیەوم لە زاری سەرچاوەیەک بڵاویکردوەتەوە، لەو کۆبونەوەیەدا بڕیار لە دانیشتنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان دەدرێت، هاوکات ناکۆکییەکانی هەردوولا لەسەر پێکهێنانی حکومەت یەکلادەکرێتەوە.
سەبارەت بە ناکۆکییەکان پێگە عێراقییەکە دەڵێت، پۆستەکان، داهاتی ناوخۆی سلێمانی، دیارترین خاڵی ناکۆکییەکانن، هاوکات پارتی دەیەوێت گەرەنتی لە یەکێتی وەربگرێت کە پاڵپشتی خۆپیشاندانەکان بۆ مووچە ناکات، هەروەها پشتگیریی تەوتینی مووچە لە بانکە فیدراڵیەکان ناکات.
هەر بەگوێرەی ئەو پێگە عێراقیە، پارتی مەرجی ئەوەی بۆ یەکێتی هەیە کە دەبێت پاڵپشتی پڕۆژەی هەژماری من بکات.