وەزیری وزەی توركیا رایگەیاند، هێشتا هیچ ئاگاداركردنەوەیەكیان لەلایەن عێراقەوە بۆ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم بەدەست نەگەیشتوە.
ئاوێنە: ئاڵپئارسڵان بایراکتار، وەزیری وزەی توركیا، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە وەڵامی پرسیارێكی ئاژانسی رۆیتەزردا لەبارەی وادەی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان و ئەوەی كە ئایا لەلایەن عێراقەوە هیچ زانیارییەكیان لەوبارەیەوە بەدەست گەیشتوە، وتی، تاوەكو ئێستا هیچ شتێكمان بەدەست نەگەیشتوە.
ئەوەش لەكاتێكدایە كە رۆژی دوشەممە وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، هەفتەی داهاتو، هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە.