ئیسرائیل ئەمڕۆ یەکشەممە دو هێرشی ئاسمانی بۆسەر باشوری لوبنان دەستپێکرد، ئهوهش پێش دەستپێکردنی مەراسیمێکی بەرفراوانی پرسە بۆ حەسەن نەسروڵا ئەمینداری گشتی پێشوی حزبوڵای لوبنان كه مانگی ئهیلولی 2024 له هێرشێكی ئیسرائیلدا كوژرا.
ئاوێنە: ئاژانسی هەواڵی نیشتمانیی فەرمی لوبنان بڵاویکردەوە، کە "دو هێرش ناوچەی نێوان ئەلقلەیلە و ئەلسەماعییە لە قەزای تایریان کردوەتە ئامانج".
ئەوەش لە کاتێکدایە کە حزبوڵا ئامادەکاری دەکات بۆ ڕێکخستنی مەراسیمێکی گەورەی پرسە ئەمڕۆ بۆ حەسەن نەسروڵا سەرۆکی کۆچکردوی گروپەکە، دوای پێنج مانگ لە تیرۆرکردنی لە هەڵمەتێکی ئیسرائیلدا.
ئەو تیرۆرە لەکاتێکدا ڕویدا کە گروپەکەی سەرقاڵی پێکدادانی توندوبون لەگەڵ ئیسرائیل، دوای هێرشەکەی 7ی تشرینی یەکەمی 2023، دواتر پێکدادانەکانی نێوان حزبوڵای لوبنان و ئیسرائیل لە (ئەیلول/9)ی 2024دا بەرەو شەڕێکی سەرتاسەری پەرەیسەند.