قوباد تاڵەبانی: ئەركی هەمو لایەكمانە پێشوازی لە پەیامەكەی ئۆجەلان بكەین
  2025-02-27       218       

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئۆجەلان جارێكی دیكە دەرگای بەڕوی چارەسەری ئاشتیانەی پرسی كورد لە توركیا كردەوە. دەشڵێت، ئەركی هەمو لایەكمان پێشوازی لە پەیامەكەی ئۆجەلان بكەین.

ئاوێنە: قوباد تاڵەبانی لە پەیامێكدا وتویەتی"کورد هەمیشە گەلێکی ئاشتیخواز بوە و بزوتنەوە کوردییەکان وەک دوا رێگەچارەو بە ناچاری، بۆ پاراستنی مان و داکۆکی لە مافە بنەڕەتییەکان پەنایان بردوەتەبەر بە چەک."

جێگری سەرۆك وەزیران ئاماژەی بەوەشداوە"ئەمڕۆ بەڕێز عەبدوڵا ئۆجەلان جارێکی دیکە دەرگای بەڕوی ئاشتی و چارەسەری ئاشتییانە و دیموکراسییەکانی پرسی کورد لە تورکیادا کردەوە و هاوکات دەستپێکی قۆناغێکی نوێی تێکۆشانی سیاسی بۆ کورد لە تورکیا راگەیاند."

قوباد تاڵەبانی وتوشیەتی"هیوادارین و گەشبینین ئەمجارەیان پرۆسەکە بە ئەنجامێکی دڵخواز بۆ هەردو گەلی کورد و تورک کۆتایی بێت و پێکەوە بناغەی پێکەوەژیانێکی راستەقینە بونیادبنێن."

جەختیشی كردۆتەوە "ئەرکی هەمو لایەکمانە پێشوازی لە پەیامەکەی بەڕێز ئۆجەلان بکەین و لە هەر چەشنە هاوکاری و پشتیوانییەک بۆ سەرخستنی پرۆسەکە درێخی نەکەین."

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×