فراكسیۆنی یەكگرتو: لەناو پەرلەمانی كوردستان چوارچێوەیەكی هەماهەنگیی ئۆپۆزسیۆن پێكبهێنین
  2025-04-30       134       

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتو لە پەرلەمانی كوردستان داوا لە سەرجەم لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆن دەكات لەناو پەرلەمان چوارچێوەیەكی هەماهەنگی دروست بكەن تاوەكو بۆ پێكەوە روبەڕوی هەر پرسێك ببنەوە كە دێتەپێش.

ئاوێنە: مستەفا عەبدوڵا، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتو لە پەرلەمانی كوردستان بە میدیای حزبەكەی وتی، ئۆپۆزسیۆن دەبێت هاوڕا بێت و یەك ئاڕاستەی هەبێت و دژایەتی حوكمڕانییەكی سەقەت بكات.

وتیشی، لێرەوە بانگەواز دەكەم بۆ هەمو لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكانی ناو پەرلەمان، هەمو جیاوازییەكان بەلاوە بنێین و ئەگەر فراكسیۆنەكانیشمان نەكەینە یەك فراكسیۆن، ئەوا یەك چوارچێوەی هەماهەنگی و هاوبەش دروست بكەین بۆ ئەوەی بۆ هەر پرسێك كە دێتە پێشەوە، پێكەوە روبەڕوی ببینەوەو هەنگاوی بۆ بنێین. ئەوەش كاریگەری گەورەی دەبێت و ئیستێك بە دەسەڵات دەكات.

ئەوەشی خستەڕو، هەروەها داواش دەكەین بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، جگە لە یەكێتی و پارتی، هەمومان پێكەوە لە یەك لیستدا كۆبینەوەو ئومێدێك دروست بكەینەوە بۆ هاوڵاتیانی هەرێم.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×