ئاسایشی هەولێر: باندێكی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیركران كە دوانیان ئافرەتن
  2025-04-30       105       

ئاسایشی هەولێر دەستگیركردنی باندێكی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر رادەگەیەنێت و دەڵێت، باندەكە لە شەش كەس پێكهاتون و دوانیان ئافرەتن.

ئاوێنە: ئاسایشی هەولێر، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، باندێکی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەرمان دەستگیرکرد، کە لە 6 تۆمەتبار پێکهاتبون و دو تۆمەتباریان ئافرەتن و خەڵکی دەرەوەی هەرێمی کوردستانن بەناوەکانی (ش. ش. ع.) و (ص. ع. ع.) و (ي. هـ. ي.) و (ر. ر. م.) و (د. ر. ف.) و (م. ص. ک.).

ئەوەشی خستۆتەڕو، لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی ناوهاتو، دەستمان گرت بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ و مەریجوانە) و هەروەها دو دەمانچەی بێ مۆڵەت و یەک نارنجۆک و کەلوپەلی پێوان و کێشانی ماددەی هۆشبەر.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×