داوا دەکرێت ڕێگە بدرێت ئۆجالان بچێتە قەندیل و بەشداری کۆنگرەی پەکەکە بکات
  2025-02-28       402       

ئەندامێکی دەستەی سەرۆکایەتی پارتی یەکێتی دیموکرات رایگەیاند، ئۆجەلان لە پەیامەکەیدا سێ مەرجى دیاریکردووە بۆ چەکدانان و خۆهەڵوەشاندنەوەى پەکەکە و پێویستە رێگەى پێبدرێت بەشدارى ئەو کۆنگرەیە بکات کە خۆى داوایکردووە بۆ بڕیاردان لەو بارەیەوە.

ئاڵدار خەلیل، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی پارتی یەکێتی دیموکرات - پەیەدە لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا دەڵێت: ئۆجەلان لە بانگەوازەکەیدا ناڵێت سبەینێ هەموتان چەکى خۆتان دابنێن و پەکەکە هەڵبوەشێننەوە و کارەکە کۆتایی دێت، بەڵکو دەڵێت کاتێک مەرجە یاساییەکان بەدیهاتن، یاساکان گۆڕان، ئیرادەى گەلى کورد پەیڕەوکرا، تورکیا دەبێتە وڵاتى هەمووتان، کاتێک وڵات دیموکراسی بوو پێویست بە هەڵگرتنى چەک ناکات.

ئەو ئەندامەی دەستەی سەرۆکایەتی پەیەدە دەشڵێت: ئامانجى ئۆجەلان بەدیهێنانى دیموکراسی راستەقینەیە لەسەر بنەماى پێوەرى کرداریی.

بە پێویستى دەزانێت ئۆجەلان ئازاد بکرێت و بتوانێت بەشدارى کۆنگرەى پەکەکە بکات و وتی: دەبێت بەشێوازێک قسەى خۆى لە کۆنگرە بکات، تا کۆنگرە بڕیارى خۆى لەو بارەیەوە بدات.

عەبدوڵڵا ئۆجەلان دوێنێ لە پەیامێکدا وتی: داوا لەپەکەکە دەکەک کۆنگرەیەک ئەنجام بدات و تێیدا بڕیارى چەکدانان و خۆهەڵوەشاندنەوە بدات، بەلەبەرچاوگرتنى كەشوهەوای ئەرێنى ئێستا بۆ گەیشتن بە چارەسەر، كە دواى بانگەوازی دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە و  ئیرادەی سەرۆك كۆمارى تورکیا دەستیپێکرد و دەڵێت: بەرپرسیارێتی مێژوویی بانگەوازەکە دەگرێتە ئەستۆ.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×