وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، لە نزیک رووباری سیروان تەنها ئێسک و پروسکی کەسێک دۆزراوەتەوە.
ئاوێنە: عەلی جەمال قەدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گوندی رەند عەلی خان، ئێسک و پروسکی کەسێک دۆزراوەتەوە، کە نازاندرێت مێژووەکەی بۆ کەی دەگەڕێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێسک و پروسکەکە کۆکراوەتەوە و رەوانەی پزیشکی دادی کەلار کراوە بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لەبارەیەوە.
جەختیشیکردەوە، تا ئێستا هیچ کەسێک پەیوەندی نەکردووە بۆ سۆراخکردنی ئێسک و پروسکەکە یان گومان بکەن روفاتی کەسوکاریان بێت.