کەژێ و کێوار عەلاگەیەکیان دۆزیەوەو پێیاندا تەقیەوە
  2025-03-02       975       

لە قەزای دوکان دوو منداڵ عەلاگەیەکیان هەڵگرتووەتەوە و پیایاندا تەقیووەتەوە  وبەسەختی برینداربوون.

ئاوێنە: ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢ی ئاداری ٢٠٢٥، لە گوندی سۆفیانی سەر بە ناحیەی بنگردی قەزای دوکان، خوشک و برایەک، لەکاتی یاریکردن لەبەردەم ماڵی خۆیان عە؛لاگەیەکیان هەڵگرتووەتەوە، لەپاش کردنەوەی زەرفەکە ڕاستەوخۆ پیایاندا تەقیووەتەوە.

دوو مندالەکە ناویان کەژێ تەمەن 7 ساڵان و کێوار میقداد تەمەن 9 ساڵان، کە بەهۆی تەقینەوەکە بەسەختی برینداربوون و  لە نەخۆشخانەی ڕانیەوە  ڕەوانەی سلێمانی کران.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×