ئەو كۆچبەرانەی كە لە نۆكەندی ئینگلیز بەلەمەكەیان كون ببو، لەلایەن پۆلیسی فەرەنساوە رزگاركران.
ئاوێنە: بەلەمێكی چوپی كۆچبەران كە لە شەوی رابردوەوە لە فەرەنساوە بەرەو بەریتانیا بەڕێكەوتبو، لە ئاوەكانی نۆكەندی ئینگلیز كون ببو و سەرنشینەكانی داوای هاوكارییان كرد.
بەپێی قسەی رەنج پشدەری، چالاكوان و رۆژنامەنوسی بواری كۆچبەران، بەلەمەكە ژمارەی كۆچبەرەكانی سەر بەلەمەكە نزیكەی 70 كۆچبەرن كە 20 كۆچبەرییان كوردن و زۆرینەیان خەڵكی سنوری راپەڕینی هەرێمی كوردستانن.
رەنج پشدەری ئاماژەی بەوەداوە، پۆلیسی فەرەنسا بە هانای ئەو كۆچبەرانەوە چوەو رزگاری كردون.