هێزەکانی سووریای دیموکرات-هەسەدە رایانگەیاند، “شەڕڤانانمان چەندین هێرشی چەکدارانی سەر بە تورکیایان لە چەند بەرەی شەڕدا پووچەڵکردەوە.”
ئاوێنە: ئاماژەی بەوەشکرد، لە میحوەری دێرحەفەر، چەکدارانی سەر بە تورکیا بە 5 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی هێرشیان کردە سەر خاڵەکانی هێزەکانمان، لە ئەنجامدا “دوو شەڕڤانمان بریندار بوون.”
وتیشی، “سوپای تورکیا بۆردوومانی وێستگەی کارەبای شارۆچکەی سیرینی کرد و بەهۆیەوە زیانی مادی زۆری بە وێستگەکە و ژمارەیەک خانوی هاووڵاتیانی ناوچەکە گەیاند.”