وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان نوسراوێکی ئاڕاستەی نوسینگەکانی فێرکردنی شۆفێری کردوەو تێیدا نرخەکانی وانەی پراکتیکی و تیۆری دیاری كردوە.
ئاوێنە: وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە نوسراوەكەیدا ئاماژەی بەوەداوە، بۆ دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری جۆری B نرخی هەر وانەیەكی تیۆری 45 خولەكی تەنیا 3 هەزار دینار دەبێت.
وتوشیەتی، بۆ هەر وانەیەكی پراكتیكی یەك كاتژمێری نرخەكەی تەنیا 20 هەزار دینار دەبێت.
هاوكات وەزارەتەكە لە نوسراوێكی دیكەدا لەبارەی نرخی خولی پەرەپێدانی ساڵانەی مامۆستایان و راهێنەرانی فێركردنی شۆفێری بۆ خولی داهاتو بڕیاریداوە نرخی هەر وانەیەك لە 7 هەزارەوە بۆ 5 هەزار دینار دابەزێندرێت و كرێی یەك خولی تەواو بۆ مامۆستا و راهێنەر لە 210 هەزار دینارەوە كەم بكرێتەوە بۆ 150 هەزار دینار.

