" پل"
شیعر : ئیرەج جەنەتی عەتایی
وەرگێڕانی : پشکۆ ناکام
"''''''''''''''''
بۆ خەوی بێ تاوانیی عەشق
کۆمەک بکە
ژوورێک لەگوڵ دروست بکەین
بۆ کۆچی شەو ، کاتی ترس
کۆمەک بکە
بە ھەموومان "پرد"ێک دروست بکەین
بۆ خەو ئاوریشم دروست بکەین
کۆمەک بکە
بە ووتەی عاشقانە
بۆ زامی " شەو "
مەڵحەم دروست بکەین
لێگەڕێ
تەنھاییمان بەش بکەین
لە نێوان من و سفرەی شەوی تۆ
لێگەڕێ
لە نێوان دەستی من و تۆ
پردێک ھەبێ
بۆ پەڕینەوە لە خودی خۆمان
تۆ ئەناسم ئەی " پاسەوانی شەوانەی " عاشق
تۆ بە ناوی " نھێنی " م ئاشنای
تۆ چاوت لە غەمەوە پەیا بووە
لە خێڵ و وەچەکانی عاشقەکانی
ئەتناسم ئەی سەرکێش
دوورە پەرێزی مەکە لە ھەنسکی من
جەستەی شەکەتت بسپێرە
بەدەستی دڵنەوایی دەستە عاشقەکانی من
بە دوای کام ووتە و قسەوەیت !!
بێ دەنگیت
ووتنی ھەموو قسەکانە
تۆم لە لێدانی دڵتەوە ناسی
لەو دڵەی ، دڵی عاشقانی دونیایە
تۆ بە خۆ پۆشینت بە پەڕی گوڵ و ماچەوە
منت گەیانە جەژنی ئاوێنە و ڕووناکی
چۆن لە سێبەرەکانی شەو بترسم
کە تۆ خۆت سپارد بە دەستم
کۆمەک کە
جادەکان بە گرفتن
منی ڕێبوار لە تۆ نەسەنن
کۆمەک کە
تا کۆترە شەکەتەکان
ڕووەو سەھۆڵ بەنگانی چڵەکان نەڕۆن
کۆمەک کە
لە ڕێبوارە عاشقەکان
سۆراغی میھرەبانی بکەم
کۆمەک کە
تا بۆ ھەمووان بمێنینەوە
کۆمەک کە
تا بۆ ھەمووان بمرین
لێگەڕێ
لە نێوان من و سفرەی شەوی تۆ
تەنھاییمان بەش کەین
لە نێوان دەستی من و تۆ
پردێک ھەبێ بۆ تێپەڕین لە خودی خۆمان
بۆ پەڕینەوە لە خودی خۆمان