نۆڤلێتی ئەو منداڵەکەی کوشت؟  بڵاوکرایەوە
  2025-03-06     

 نۆڤلێتی ئەو منداڵەکەی کوشت؟ لە نووسینی نووسەری ناسراوی نەمساوی شتێڤان تسڤایگ، لەلایەن ئەردەڵان عەبدوڵڵاوە  لە ئەڵمانییەوە کراوە بە کوردی، لەلایەن ناوەندی رۆمان لە سلێمانی چاپکراوە.. کتێبەکە قەبارە مامناوەندە و خۆی لە دووتوێی 100 لاپەڕە دەبینێتەوە.

 شتێڤان تسڤایگ  یەکێکە لە نووسەرە ناسراوەکانی نەمسا، لە ساڵی 1881 لەدایکبووە و لە ساڵی 1942 کۆچی دواییکردووە. کەسێکی فرە بەهرە بووە، لەیەککاتدا رۆماننوس، چیرۆکنووس، مێژوونووس، رەخنەگرێکی ئەدەبیش بووە، لە بواری رۆماندا کۆمەڵێک بەرهەمی جوانی هەیە لەوانە (شەترەنج، ئەمۆکلاو، نهێنییە ئاگرینییەکان) ئەم نۆڤلێتەش یەكێكە لە بەرهەمە جوانەکانی نووسەر.

ئەم نۆڤلێتە باسی دوو بنەماڵە دەکات، کە قەدەر دەیانکات بە دراوسێی یەکتر، خێزانی یەکەم ( بێنستی) لە کۆتایی تەمەنیانن، هاتوون بۆئەوەی لە گوندێکدا بژین کە دەکەوێتە نزیک شاری باتی ئینگلتەرا، تاکۆتایی ژیانیان بەسەر بەرن و ژیانێکی ئارامیان هەبێت.  گەرچی بنەماڵەی دووەمە( بنەماڵەی لیمپلی) کە ئەوان گەنجترن، ئەوانیش بە دوای ئارامییدا دەگەڕێن و خۆیان لە ژاوەژاوی شار بەدوور دەگرن.

پاش ناسینی هەردوو بنەماڵەکە، خێزانی یەکەم بە رێکەوت سەگێکی بچووکیان پێشکەش دەکەن، تاوەکو کاتی بەتاڵی خۆیانی پێ بەسەر بەرن، بەڵام دواتر ئەم سەگە دەبێتە بەڵایەکی گەورە بۆ بنەماڵەی لیمپلی. سەرەتا لیمپلی زۆر هۆگری سەگە دەبێت و هێندەی گرنگیی و  بایەخی پێدەدات، بەشێوەیەک دەبێتە کۆیلەی سەگەکە، بەڵام پاشتر ژنەکەی منداڵێکی جوانی دەبێت، ئەمەش وادەکات کە لیمپلی هەموو ژیانی خۆی بۆ کچە بچووکەکەی تەرخان بکات و سەگەکەی پشتگوێ بخات. ئەمەش دەبێتە هۆی تووڕەبوون و دڕندەبوونی ئەو سەگەکەی کە ماوەیەکی زۆرە بەخێویی کردووە. دواجار سەگەکە تۆڵەی ئەم پشتگوێخستنە لە منداڵەکە دەکاتەوەو دەیکوژێت.

لەم نۆڤلێتەدا نووسەر هەوڵیداوە، جگە لە باسکردنی هەست و سۆزی مرۆڤ، ئاوڕێکیش لە جیهانی ئاژەڵەکان بداتەوە بەتایبەتی سەگ. باسی هەڵسووکەوت، لەهەمانکاتیشدا هەست و سۆزی ئەوانیش دەربخات. ئەم نزیکردنەوەیەی دوو جیهانی دژ بە یەکیش، خۆی لە خۆیدا داهێنانێکی گەورەیە.

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×