لە مانگی ڕابردوودا دوو کۆڵبەر بەهۆی سەرماوە گیانیان لەدەستداوە
  2025-03-10       169       

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بڵاوی کردەوە، لە مانگی ڕابردوودا دوو کۆڵبەر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی سەرماوە لە كاتی كۆڵبەریدا گیانیان لەدەستداوە و هەروەها دوو کۆڵبەری دیکەش لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە بریندار كراون.

ئاوێنە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە ژمارەی گیانلەدەستدان و برینداربوونی کۆڵبەرانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە مانگی ڕابردوودا بەمجۆرە زانیارییان خستووەتەڕوو، لە مانگی شووباتی ئەمساڵدا دوو کۆڵبەری کورد بە ناوەکانی مەهیار سەفەری و ئەمین حسێنی بە هۆی هەرەسهێنانی بەفر و ڕەقبوونەوە لە سەرمادا لە ناوچە سنوورییەکانی مەریوان گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، دوو کۆڵبەری دیکەش بە ناوەکانی سارۆ وەیسی و جەمال عەزیزی لە ناوچە سنوورییەکانی بانە بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە بریندار بوون.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×