لەشێخ مەقسود شەڕ بەردەوامەو 12 چەکداریی گروپەکان کوژران‌و برینداربون
  2025-03-10       521       

گروپە چەکدارەکانی سەر بەدەسەڵاتی دیمەشق هێرشیانکردەسەر یەکێک لەخاڵەکانی هێزەکانی پاراستنی گەڕەکی شێخ مەقسودو هێزەکانی پاراستنی ناوخۆ-ش ڕوبەڕویان بونەوەو لەئەنجامدا پێکدادان ڕویداو 12 چەکداری گروپی هێرشبەر کوژران‌و برینداربون.

ئاوێنە: میدیاکانی ڕۆژئاوای کوردستان بڵاویانکردەوە، چەکدارانی سەر بەدەسەڵاتی دیمەشق هێرشیانکردوه‌تەسەر خاڵەکانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆو هێزەکانی پاراستنی شێخ مەقسود لەناوچەی ئەلئەرادو سێ ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆو هاوڵاتییەکیان بریندارکردوە.

هێزەکانی پاراستنی شێخ مەقسودو هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، وه‌ڵامى هێرشەکەیان داوه‌ته‌وه‌و پێکدادان ڕویداوه‌و سێ کاتژمێری خایاندوه‌، به‌هۆیه‌وه‌ 12 چەکداری سەر بەدەسەڵاتی دیمەشق کوژران‌و برینداربون.

دوو ڕۆژە گروپە چەکدارەکانی سەر بەدیمەشق هێرشیان بۆ سەر گەڕەکی شێخ مەقسود دەستپێکردوەو شەڕو پێکدادان بەردەوامی هەیە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×