وەزیری دەرەری فڕەنسا ڕایگەیاند، پێشوازی لە ڕێككەوتنی نێوان هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) و سەرۆكی سوریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر دەكەن و ئەو ڕیككەوتنە دەبێت "ماف و ئاسایشی كوردەكان" دەستەبەر بكات، دەشڵێت، "فڕەنسا لە تەنیشتان دەمێنێتەوە".
ئاوێنە: ژان نوئێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فڕەنسا لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە پلاتفۆڕمی "X" بڵاویكردەوە، پەیوەندیەكی تەلەفونی لەگەڵ مەزڵوم كۆبانێ، فەرماندەی گشتی هەسەدە ئەنجامداوە و پێشوازی لەو ڕێككەوتنە كردوە كە لەگەڵ دیمەشق ئەنجامی داوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، "دەبێت ڕێككەوتنە زامنی مافەکان، ئاسایشی هاوبەشە کوردەکانمان و بەردەوامیی شەڕ دژی داعش بکات". هەروەها جەختی لەوەشكردەوە كە، "فرەنسا لە تەنیشتیان دەمێنێتەوە".
ئەوە لەكاتێكدایە شەوی 10ـی ئەم مانگە سەرۆکایەتیی سوریا رایگەیاند، ڕێکەوتنێكی هه‌شت خاڵی لەنێوان مەزڵوم كۆبانێ، فه‌رمانده‌ی هه‌سه‌ده و ئەحمەد شەرع سه‌رۆكی سوریا بۆ قۆناغی راگوزه‌ر واژۆکراوە، به‌پێی یه‌كێك له‌خاڵه‌كانیش بۆ لەمەودوا هەسەدە بەشێک دەبێت لە دامەزراوەی بەرگریی سوریا.
بەگوێرەی ڕێككەوتنەكە، مافی سه‌رجه‌م سوریه‌كان له نوێنه‌رایه‌تیه‌كان و به‌شداریان له پرۆسه‌ی سیاسی و سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای لێهاتویی له‌به‌رچاو ده‌گێرێت. هەروەها كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی، كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی سوریان و له‌چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی سوریا پارێزراوه، هه‌روه‌ها ئاگربه‌ست له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی سوریا جێبه‌جێده‌كرێت.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، سه‌رجه‌م داموده‌زگا مه‌ده‌نی و سه‌ربازیه‌كانی باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا (رۆژاڤای كوردستان) له‌گه‌ڵ داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تی سوریا تێكه‌ڵده‌كرێن له‌نێویاندا ده‌روازه سنوریه‌كان و فڕۆكه‌خانه و كێڵگه‌كانی نه‌وت و غاز. هەروەها پشتیوانی له ده‌وڵه‌تی سوریا بكرێت بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د و سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی سوریا دروستده‌بن.