رونكردنەوەی وەزارەتی دارایی لەبارەی دابەشكردنی موچەی كەسوكاری شەهیدان لە ساڵیادی كیمیابارانی هەڵەبجەدا
  2025-03-13       225       

وەزارەتی دارایی هەرێم دابەشكردنی موچەی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوانی خستۆتە رۆژی ساڵیادی كیمیابارانی هەڵەبجەو لە رونكردنەوەیەكدا دەڵێت، ئەوانەی بەهۆی بەشدارییان لە یادەكە بۆیان ناكرێت لەو رۆژەدا موچەكانیان وەربگرن، دەتوانن رۆژانی دواتر سەردانی بانكەكان بكەن بۆ وەرگرتنی موچەكانیان.

ئاوێنە: وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم، ئەمشەو پێنجشەممە، لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاند، لەگەڵ ئەوەی بەپێی خشتەی ڕاگەیەنراومان ڕۆژی یەکشەممە 16ی ئازار موچەی مانگی شوباتی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان دابەش دەکرێت، بۆ ئەو بەڕێزانەی لەو ڕۆژەدا بەهۆی بەشداریان لە یادی کیمیابارانی هەڵەبجە ناتوانن موچەکانیان وەربگرن، ڕۆژانی دواتر دەتوانن سەردانی بانکەکان بکەن و مووچەکانیان وەربگرن.

وتوشیەتی، سەرجەم بانکەکانی سەر بەوەزارەتمان لە خزمەت کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان دەبن.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×