باوکی دکتۆرە وەک ئەوەی دەیزانی دەبێتە قوربانی
  2025-03-14       14885       
ئەو چوار کەسەی خێزانێک کە بەدەستی زاوایەکیان کوژران

هیوا سەید سەلیم

 

کەمال خدر مستەفا ناسراو بە پەستەک سۆر، لەساڵی 2017 کتێبی بیرەوەریەکانی خۆی نووسیوەتەوە لەژێر ناونیشانی (بەسەرھات و بیرەوەرییەکان).

لەلاپەڕە 83 کتێبەکەی نووسیویەتی:

«ھەرەتم بوو، حەزم بەژیانێکی ھێمن دەکرد، حەزم دەکرد ژن بھێنم و ماڵ و منداڵم ھەبێ، ئەو ساڵانەی پێش ژن ھێنانم زۆر شەکەت بووم».

لە بەشێکی دیکەی بیرەوەریەکانی نووسیویەتی:

«ھەرچەندە من باش لەوە گەیشتووم کە ژن ھێنان و منداڵ دروست کردن چەندەی خۆشی ژیان تێدایە ئەوەندەش تووشی کۆمەڵێ بەرپرسیارەتی گرانت دەکا. بە تایبەتی منداڵ ئەگەر باش پەروەردە کرا ئەوە رەحمەتێکە بۆ خۆی و خێزان و گەل و نیشتمانەکەی، خۆ جاری وا بووە منداڵ لەدەست دەرچووە بوو بەبەڵ بەھۆی درووستکردنی سەر ئێشە بۆ خۆی و خێزانەکەی".

کەمال خدر، لە 1/7/1970 ھاوسەرگیری لەگەڵ سەباحەت کردووە کە ئەویش لەگەڵ کەمال و دوو کچەکەی بوو قوربانی جۆری دووەم لە پەروەردەی خێزان بۆیە نووسیویەتی:

من لە لایەنی خوێندن و پەروەردەکردنی منداڵەکانم سەرم ئاسوودەیە منداڵی دووەمم دکتۆرە (سانا) کە پزیشکی بواری منداڵ بوونەو ماستەر و دکتۆرای لەم بوارە بەدەستھێناوە.

منداڵی سێیەمم دکتۆر(سەھەند) دکتۆراکەی لە زانکۆی (نۆتنگام) ھێناوە.

چوارەمم (سیابۆ) بەکالۆریسی لە ماتماتیک، منداڵی پێنجەمم (سایە) پزیشکی پێستە، منداڵی شەشەمم (ھەرێم) پزیشکی گشتییە لە بواری چاو، منداڵی حەوتەمم (سەناریا ) پزیشکی گشتییە، منداڵی ھەشتەمم خوێندکاری کۆلیژی دەرمانسازییە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×