جەمیل بایک، هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە ڕایگەیاند، ئۆجهلان بەرپرسیارێتییەکی مێژویی و گرانی خستە ئەستۆی خۆی و ئەمەشی بە ئاشكرا ڕاگەیاند، پێویستە هەمو کەسێک خۆی بکات بە هاوبەشی ئەم بەرپرسیارێتییە، دهشڵێت، "پێویستە هەمومان دەستپێشخەریی بکەین ئەرکەکان لە ئەستۆ بگرین و هەمو شتێک بە تەنیا بۆ ڕێبەر ئاپۆ جێنەهێڵین، ئەگەر ئەم کارە بکەین، ئاپۆ بە هێزێکی زیاترەوە ئەم دەستپێشخەرییە بەرەو پێشەوە دەبات".
ئاوێنە: جەمیل بایک ئهمڕۆ ههینی لهمیانی چاوپێكهوتنێكدا لهگهڵ كهناڵی ستێرک تیڤی، ڕایگهیاند، "سەردەمی گەلان لە ئێستاوە دەستپێدەکات و سەردەمی حیزبایەتی کۆتایی هاتوە، پەکەکە ڕۆڵی مێژویی خۆی بەجێهێناوە، ڕێگری لە جینۆساید کرد و گەلی کوردی ژیاندەوە و لە خەوی مەرگ ڕایپەڕاند، وایکرد گەلی کورد عاشقی ئازادی و دیموکراسی بێت، ئیتر بەو بۆنەوە ئەرکی پەکەکە تەواو بو، ئێستا پێویستی بە سەردەمی گەلانە، بەم بۆنەوە پارادایمەکەی گۆڕی، ویستی کۆمەڵگا بەڕێکخستن بکات و کۆمەڵگایەکی بەڕێکخستنی بەرەو پێشکەوتن ببات".
ئاماژهی بهوهشكردوه، "دەوڵەتی تورکیا و هاوپەیمانەکانی، چ قاچێکیان لە کوردستان بێت یان لە دەرەوەی کوردستان، ناتۆ و سیستەمی مۆدێرنیتە سەرمایەداری هەمیشە لە پشت دەوڵەتی تورکیاوەن، لە پشت سیاسەت و عەقڵیەتی ئینکاری و لەناوبردن وەستاون، تورکیا ویستی بەو شێوەیە ئەنجام بەدەست بهێنێت، بزوتنەوەکە لەناوببات و جینۆسایدی کورد بە ئەنجام بگەیەنێت، واتێگەیشت کە ڕێبەر ئاپۆ بە دیل گیراوە و ئەم بزوتنەوەیە گورزێکی بەرکەوتوەن ئەگەر سەربگرێت، بزوتنەوەکە ناتوانێت خۆی بەڕێوەببات یان لەسەر ئەو بنەمایە تێکۆشانی پەرەپێبدات، دەتوانێت گورزی گەورەی لێبدات و ئامانجەکەی بەسەر بخات، هەر لەبەر ئەم هۆکارە، هەمو دەرفەتەکانی خۆی، چ لە ئاستی ناوخۆ و چ لە ئاستی دەرەوە پەرە پێدا".
جەمیل بایک باسی لهوهشكرد، "دەیانویست پەکەکە لە ناوببەن، قڕکردنی کوردان تەواو بکەن. بنەمای ئەمەش لەسەر ئاپۆ دەستیپێکرد، ئەگەر ئهو بێکاریگەر بکەن، ئەوکات دەتوانن ئەنجام وەربگرن، سلێمان سۆیلو دەیوت تاوەکو ساڵێک کەس ناوی ئۆجهلان و پەکەکە ناهێنێت، واتا دەیگوت ئەم ناوانە ئیتر نامێنن، بەڵام ئەو پێشهاتانەی لە ڕۆژهەڵای ناوین دروست بوو، گۆڕانکاری دروستبوو، ئەو کێشانەی لە تورکیا سەریان هەڵدابو ناچاری کردن بچنە بەر پێی ڕێبەر ئاپۆ، ئەوان کە دەیانویست ڕێبەر ئاپۆ بێکاریگەر بکەن، مەجبوری ڕێبەر ئاپۆ بون، مەجبوری کوردان بون، ئیدی مەجبور بون کە ڕێبەر ئاپۆ و کوردان قبوڵ بکەن".
جەمیل بایک باسی لهوهشكردوه، "ئۆجهلان بەرپرسیارێتییەکی مێژویی و گرانی خستە ئەستۆی خۆی و ئەمەشی بە ئاشكرا ڕاگەیاند، پێویستە هەمو کەسێک خۆی بکات بە هاوبەشی ئەم بەرپرسیارێتییە، ئەم بەرپرسیارێتییەی لە ئەستۆی خۆی گرت و جێبەجێی بکات، وەک چۆن ڕێبەر ئاپۆ پێشەنگایەتی ئەم هەنگاوەی کرد، پێویتسە هەمو کەسێکیش لەم هەنگاوەدا جێبگرێت و پێشەنگایەتی ئەم هەنگاوە بکات، بونیاتنانی کۆمەڵگایەکی دیموکراتیک و ئاشتیی بۆ خۆتان بکەن بە ئامانج و هەمیشە لەسەر ئەم ئامانجە کار بکەن.
ئهوهشی خستهڕو، "بانگەوازییەکەی ئۆجهلان کاریگەری لەسەر سوریا هەیە، ئێستا دەبینین لە سوریا و باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و حکومەتی دیمەشق ڕێککەوتنیان ئەنجامدا، ئەمە سەرەتایەکی باشە، ئەمەش بەهۆی تێکۆشانی گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریاوە ڕویدا، بەڕاستی قارەمانانە تێکۆشانیان کرد، لە ئەنجامدا ئەمە دەستکەوتی بو، ئەو هەنگاوەی کە نراوە ئامانجی ئەوەیە تێکۆشانێک کە چەندین ساڵێکە بەردەوامە و بەهایەکی زۆری لەپێناودا دراوە، بگەیەنێتە قۆناغێکی نوێ و سەرکەوتن. ئەم هەنگاوە بە باشی خزمەت بەم مەبەستە دەکات".
جەمیل بایک دهڵێت، "پڕۆسەی ئاشتی زۆر هەستیارە و دەبێ بە ڕاشکاوی بچێتە پێشەوە، پێویستە گەلەکەمان ئەمە بزانێت، بۆ ئەوەی هەنگاوەکەی ڕێبەر ئاپۆ جێبەجێ بکرێت، پێویستە ئەو دەستپێشخەرییە بۆ ئازادکردنی ئاپۆ زیاتر بەهێز بکەین، پێویستە هەمو گەل و دۆستەکانمان بەو پێیە مامەڵە بکەن بۆ بەدیهاتنی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپو و هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی گۆشەگیریی ئیمرالی دەبێت تێکۆشان بەرز بکرێتەوە".
ڕونیشیكردهوه، "پێویستە هەمومان دەستپێشخەریی بکەین ئەرکەکان لە ئەستۆ بگرین و هەمو شتێک بە تەنیا بۆ ڕێبەر ئاپۆ جێنەهێڵین، ئەگەر ئەم کارە بکەین، ڕێبەر ئاپۆ بە هێزێکی زیاترەوە ئەم دەستپێشخەرییە بەرەو پێشەوە دەبات، لەم هەنگاوەدا گەلی کورد و گەلانی تورکیا و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مرۆڤایەتی سەردەکەون".